16 بڕیار لەپارێزگاری سلێمانییەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

16 بڕیار لەپارێزگاری سلێمانییەوە

16 بڕیار لەپارێزگاری سلێمانییەوە


پرس میدیا 


ئەمڕۆ چوارشەممە پارێزگاری سلێمانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای سلێمانی كرد و 16 بڕیاری دەركرد.

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای سلێمانی كرد و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا 16 بڕیارد بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دران كه‌ بریتین له‌:


1. لە كۆبوونەوەكەدا جەخت كرایەوە لەسەر هەموو بڕیارو ڕاسپاردەكانی كۆبوونەوەی ڕۆژی 25/02/2020ی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان و بڕیارو ڕێنمایی‌و بەیانەكانی وەزارەتەكانی ناوخۆو تەندروستی لە كۆبوونەوەی ڕۆژی 22/02/2020ـی  وەزارەتی ناوخۆو ڕاسپاردەكانی كۆبوونەوەی ڕۆژی 23/02/2020ی پارێزگای سلێمانی بە سەرپەرشتیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران‌و كۆبوونەوەی ڕۆژی 24/02/2020ی فەرمانگە پەیوەندیدیدارەكانی پارێزگای سلێمانی بە سەرپەرشتیی پارێزگاری سلێمانی.

2. میكانیزمی پێویست بۆ جێبەجێكردنی بڕیارو بەیان‌ و ڕێنمایی ‌و ڕاسپاردەكان دیاریكران، هەڵسەنگاندنی تەواو بۆ ئەو ژمارەو خزمەتگوزاریی‌و شوێن‌و چاودێری تەندروستی‌و پاراستنی ئەو هاووڵاتیانەی لە چین و كۆماری ئیسلامیی ئێران و شارەكانی نەجەف و كەركوكەوە گەڕاونەتەوە، كران.

3. ڕێوشوێنی پێویست بۆ سەرپەرشتیكردن و چاودێریكردنی وردی دەروازە نێودەوڵەتی‌و مەرزو بازگەكان بۆ بەردەوامبوونی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی دیاریكران.

4. جەخت كردنەوە لەسەر داخستن‌و چاودێریكردنی وردی ڕێگا نایاساییەكانی گەڕانەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

5. هەر هاووڵاتیەك لەو شوێنانەوە گەڕابێتنەوە بۆ هەرێمی كوردستان كە لەپێشەوە باسكران لەدوای (20/02/2020)ەوە، بە هەر ڕێگاو ئامرازێك، پێویستە خۆیان بە دەزگا تەندروستیەكان بناسێنن، بەپێچەوانەوە ڕێكاری یاساییان لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.

6. هاتووچۆی پەناهەندەو ئاوارەكان بۆ شارەكانی تر قەدەغەیەو هەر كەسێك شوێنەكەی خۆی لە سنوری پارێزگای سلێمانی لەم ماوەیەدا بەجێ‌ بهێڵێت، ڕێی پێ نادرێت بگەڕێتەوە پارێزگای سلێمانی تا كاتێكی نادیار.

7. دوای بڕیاری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران‌و وەزارەتی دارایی، خەرجیی پێویست بۆ گشت پێداویستیە لۆجیستیی‌و خزمەتگوزارییەكانی فەرمانگە پەیوەندیدارەكان لەڕێی پارێزگای سلێمانیەوە تەرخان كران.

8. بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی راسپێردرا بەپێی ئەو بودجەیەی تایبەتە بە كەلوپەلی تەندروستی‌و هەڵمەتی هۆشیاری‌و ڕاهێنان لە وەزارەتەكانی تەندروستی و داراییەوە تەرخان كراوە، كاری پێویست بكات بۆ دابینكردنی پێداویستیە تەندروستیەكان.

9. قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و یەكە كارگێڕییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی‌و لیژنەكانی قائیمقامیەت راسپێردران، كە بەوردی و لێپرسینەوەی تەواوەوە ڕێ لە هەر قۆرخكاریی‌و نرخ بەرزكردنەوەو كەلوپەل شاردنەوەیەك بگرن‌و هەركەس سەرپێچی بكات بەتوندترین شێوە سزای یاسایی دەدرێت.

10. پرۆسەی پشكنینی زانستی تاقیگەیی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیەوە دەستی پێكراوەو لە ڕۆژانێكی نزیكدا دەتوانرێت پشكنینی تەواو بۆ هەر گومانلێكراوێك بكرێت.

11. هەموو فەرمانگە پەیوەندیدارەكان لەڕێی لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و یەكە كارگێڕییەكانی ترەوە ڕاسپێردران بۆ ڕێگریكردن لە هەر كۆبوونەوەو چالاكی‌و بۆنەو یادێكی گشتی، كە كۆبوونەوەو بەریەككەوتنی كۆمەڵایەتی تێدا ڕووبدات.

12. سەردانیكردنی نەخۆش‌و ڕاگیراوو بەندكراوەكان تا كاتێكی نادیار قەدەغەیە.

13. (قەدەغەكردنی نێرگەلەكێشان لە كافتریاو شوێنە گشتیەكاندا، داخستنی مەلەوانگەكان، ڕاگرتنی لایڤ میوزیك)و، هەر شوێنێكی تریش، كە فەرمانگە پەیوەندیدارەكان‌و لیژنەكانی قائیمقامیەت بەپێویستی بزانن دەگرێتەوە تا كاتێكی نادیار.

14. هاتنی گروپی گەشتیاریی و هاتنی گەشتیار لە كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و شارەكانی نەجەف و كەركوكەوە، تا كاتێكی نادیار قەدەغە دەكرێت. پێویستە هەموو دامەزراوە گەشتیارییەكان پابەندی تەواوی ئەم بڕیارە بن.

15. پێویستە هەموو كەسێك بەوردی ڕێنماییە فەرمییەكانی وەزارەتی تەندروستی‌و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی پەیوەست بە خۆیان‌و ماڵا‌و شوێنی كاركردن‌و شوێنە گشتیەكان پەیڕەو بكەن بۆ خۆپارێزی باشتر.

16. تەنها سەرچاوەی ڕاگەیاندنی زانیاری‌و ئامارەكانی پەیوەست بەم پەتایە، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانەو هەر زانیاری‌و واتەوات و راگەیاندنێكی نافەرمیی ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەكرێتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©