سەرۆک وەزیران دەست لەکار دەکێشتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

  سەرۆک وەزیران دەست لەکار دەکێشتەوە

سەرۆک وەزیران دەست لەکار دەکێشتەوە

پرس میدیا

سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراوی عێراق، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش بە پەرلەمانی وڵاتەکەی دەکات، لایەنە سیاسییەکانیش بە دوای جێگرەوەیەکدا دەبەڕێن.

فالح عیساوى، وته‌بێژى هاوپه‌یمانیی هێزه‌ عێراقییه‌كان به‌ سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى، كاندیدى راسپێردراو بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تی عێراق، به‌ر له‌ دانیشتنه‌كه‌ى رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى په‌رله‌مان ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، لایەنە سیاسییەکان لە ئێستادا، بە دوای کاندیدێکدا دەگەڕێن جێگەی محەمەد تۆفیق عەلاوی بگرێتەوە.

وته‌بێژى هاوپه‌یمانیی هێزه‌ عێراقییه‌كان راگه‌یاند: ژمارەیەک ناو بۆ دوای دەست لەکار کێشانەوەی عه‌لاوى هەن، سه‌رله‌نوێ كاندیدكردنه‌وه‌ى ئه‌سعه‌د عیدانى كه‌ به‌ وته‌ى خۆى "كاندیدێكى په‌سه‌ندكراوه‌ له‌لایه‌ن هه‌مووانه‌وه‌".

داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©