نزیکەی ١٠٠ کەس بوونە قوربانی - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

نزیکەی ١٠٠ کەس بوونە قوربانی

نزیکەی ١٠٠ کەس بوونە قوربانی

پرس میدیا 

لە بەغدادی پایتەخت، له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پێکدادان روویداو، سێ خۆپیشانده‌ر كوژراون و ٩٥ خۆپیشاندەریتریش برینداربوون. 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی له‌به‌غداد بە ئاژانسی ئەلئەخباریەی راگه‌یاند، پێکدادان لە نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی بەغدادی پایتەخت له‌ناوچه‌كانی تحریر و خه‌لانی ده‌ستیپێكردوه‌، ژماره‌ی كوژراو برینداره‌كانیش به‌رزبونه‌ته‌وه‌. 

ئەلئەخباریە ئەوەشی خستوەتەڕوو، له‌ ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه‌وه‌ تا ئێستا سێ كه‌س كوژراون و ٩٥ كه‌سی تریش برینداربوون كه‌ له‌ناو برینداره‌كاندا ئه‌فسه‌ر و پۆلیسی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش هه‌یه‌. 

خۆپیشانەکانی شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، لە سەرەتای مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٩ دەستیپێکردوە، خۆپیشاندەران داوای دابینکردنی هەلی کار، دابینکردنی خزمەتگوزاریی و نەمانی گەندەڵیی دەکەن، بەو هۆیەوە لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە زیاتر لە ٦٠٠ خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە ٢٥ هەزار خۆپیشاندەری تیریش بریندار بوون. 

داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©