پارێزگاکانی هەرێم راگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پارێزگاکانی هەرێم راگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

پارێزگاکانی هەرێم راگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

پرس میدیا

هەریەک لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا بریاریاندا سەرجەم ئەو کافتریایانەی نێرگەلەی تێدا دەکێشرێت دابخرێن. 

ئیدارەی هەریەک لە پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە ئەمرۆ چوارشەممە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٠ لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا لە رێگەی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتەوە بڕیاری داخستنی سەرجەم ئەو شوێن و کافتریایانەیان دا کە نێرگەلەی تێدا دەکێشرێت. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەگەڵ داخستنی شوێنی نێرگەلە کێشان سەرجەم مەلەوانگەکانیش دادەخرێن، هەروەها هەر خاوەن و کافتریا و مەلەوانگەیەک پابەند نەبێت رووبەرووی سازای یاسایی دەبێتەوە". 

ئەمەش دوای ئەوەدێت ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بڵاوبوونەوەی خێرادایە و چوار حاڵەت لە پارێزگای کەرکوک تۆمار کراوە و حکومەتی هەرێمیش ماوەی ٢٨ رۆژ پشووی فەرمی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن راگەیاندووە و هەوڵەکانیان بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە چڕ کردۆتەوە.

داڕشتنەوە: پێشکەوت

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©