ئاسایشی سلێمانی دوو "تیرۆرست"ی سزادا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئاسایشی سلێمانی دوو "تیرۆرست"ی سزادا

ئاسایشی سلێمانی دوو "تیرۆرست"ی سزادا

پرس میدیا 

ئاسایشی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، کە دوو "'تیرۆرست"ی رێكخراوی داعش لە دادگای تاوانەکانی سلێمانی/٢ دادگایی کران و یەکی بە پێنج ساڵ زیندانیی کردن سزادران.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیاندراوێکیدا ئاماژە بەوەدەکات کە دوو ئەندامی سەر بە رێکخراوی داعشیان دەستگیر کردوە، لە دادگای تاوانەکانی سلێمانی/٢ دادگایی کران، هەر دووکیان بە پێنج ساڵ زیاتر سزای زیندانیکردنیان بەسەردا دراوە. 

دەقی راگەیەندراوەكە: 

هێزەكانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكان بۆ پاراستنی سەروماڵی تەواوی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و شەونخونی بۆ ئارامی و سەلامەتی هاووڵاتیان، هێزەكانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە دوو چالاكی جیادا توانیان (2) كەس دەستگیربكەن كەبەڕەگەز عەرەبن، لەدادگای تاوانەكانی سلێمانی /2 دادگای كران . 

1 – لە رۆژی 17/9/2019 تاوانبار ( ح ، م ، ع ) ، بەفەرمانی دادوەر دەستگیركرا بەپێی مادەی (2) لەیاسای بەرەنگار بوونەوەی تیرۆر، كەناوبراو چەكداری رێكخراوی تیرۆرستی داعش بووە لەشاری موصڵ، لەمزگەوتی (زید) خولی راهێنان و دەرسی شەرعی بەشدار بووە و لەسەر دەستی ئەمیرێكی داعش بەناوی ( ابو رقیە ) بەیعەتی داوە ، وەبڕی (75000)هەزار دیناری وەك موچەی مانگانە وەرگرتووە ، لەڕۆژی (20/1/2020) لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی /2 سزادرا بە زیندانی كردنی بۆ ماوەی (5) ساڵ و یەك مانگ . 

2 - لە ڕۆژی 1/3/2019 تاوانبار ( ك ، ح ، أ ) ، بەفەرمانی دادوەر دەستگیركرا بەپێی مادەی ( 2 ) لەیاسای بەرەنگار بوونەوەی تیرۆر، كەناوبراو چەكداری رێكخراوی تیرۆرستی داعش بووە لەشاری رمادی، لەسەر دەستی ئەمیرێكی داعش بەناوی (ابو عەبدولسەلام) بەیعەتی داوە ، وەبڕی (200)دۆلاری وەك موچەی مانگانە وەرگرتووە، لەرۆژی (21/1/2020) لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی /2 سزادرا بە زیندانی كردنی بۆ ماوەی (5) ساڵ و یەك مانگ . 

راگەیاندن و پەیوەنییەكانی ئاسایشی سلێمانی 



داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©