بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا 10 بڕیاری نوێ دەرکرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا 10 بڕیاری نوێ دەرکرا

بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا 10 بڕیاری نوێ دەرکرا

پرس میدیا 

ژووری ئۆپراسیۆنی گەرمیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا 10 بڕیاری نوێی دەرکرد. 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 22ی ئازار، ژوری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان 10 بڕیاری نوێی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌ركرد، كه‌ بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌: 

١. داخستنی سه‌رجه‌م ئه‌و به‌نزینخانانه‌ی كه‌پێیان ده‌وترێت وێستگه‌ی موبایل و هێشتنه‌وه‌ی به‌نزینخانه‌ ڕه‌سمییه‌كا‌ن. 

٢. ڕاسپاردنی لایه‌نه‌كانی ته‌ندروستی و شاره‌وانی و كشتوكاڵ و قائیمقامیبه‌تی قه‌زای كه‌لار بۆڕێكخستنه‌وه‌و توندوتۆڵكردنی كاروباری تایبه‌ت به‌عه‌لوه‌ی كه‌لار. 

٣. جوڵه‌ی بازرگانی به‌شیوه‌یه‌كی سنوردار به‌ڕیوه‌ده‌چێت. 

٤. ڕیگری ده‌كریت له‌گرانبوونی نرخ و ریكاری یاسایی توند ده‌گیرێته‌به‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت قۆرخكاری بكات. 

٥. بازرگانەکان بەپێی پلانێکی رێکخراو شتومه‌كه‌كانیان به‌سه‌ر بازاڕه‌كاندا دابه‌ش بكه‌ن. 

٦. كشتوكاڵی گه‌رمیان ناسنامه‌ و باجی تایبه‌ت بۆ جوتیاران و هه‌نگه‌وانان و خاوه‌ن كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌رییه‌كان دروست ده‌كات. 

٧. بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ هه‌مو ئۆتۆمبیلێك ده‌گریته‌وه‌ جگه‌ له‌وانه‌ی له‌چوارچێوه‌ی بڕیار و ڕێنماییه‌كاندا ڕێگه‌یان پێدراوه‌. 

٨. كاری خێرخوازی ڕێكخراوه‌ خێرخوازییه‌كان و دابه‌شكردنی شتومه‌كه‌كانیان له‌لایه‌ن ژوری ئۆپه‌راسیۆنی قائیمقامیه‌ته‌كانه‌وه‌ ڕیكده‌خریت. 

٩. ڕێگریكردن له‌ دروست بوونی قه‌ره‌باڵه‌غی هاووڵاتیان له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كاندا ڕاسپاردنی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی قائیمقامیه‌تی قه‌زاكان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی حكومه‌ت. 

١٠. ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕینماییی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان قائیمقامیه‌تی قه‌زاكان و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتووچۆ و ته‌ندروستی به‌نێو كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كاندا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©