له‌ هه‌ولێر 12 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌كۆرۆنا تۆماركران - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

له‌ هه‌ولێر 12 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌كۆرۆنا تۆماركران

له‌ هه‌ولێر 12 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌كۆرۆنا تۆماركران

پرس میدیا 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی پشكنینه‌كان 12 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شاری هه‌ولێر تۆماركراون. 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردو 260 پشكنین ئه‌نجامدرا كه‌ (176) له‌ شاری هه‌ولێر و (62) له‌ شاری سلێمانی و (22) شاری دهۆك. 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، له‌ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌ره‌كه‌وت كه‌ 12 كه‌س توشی کۆرۆنا بوون كه‌ دانیشتوی شاری هه‌ولێرن، کە 9 له‌وان كه‌سوكار و به‌ركه‌وته‌ی توشوه‌كه‌ی سێبیرانه‌ و (٣) له‌وان به‌ركه‌وته‌ی قووتابیه‌ توشبوه‌كه‌ی پێشوه‌ كه‌ كه‌ره‌نتین كرابون. 



ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٢٦)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:

1. ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (٤٥٩٣) هاوڵاتین لە (٢٦) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٥٢٨) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٨٠٨) لە هەولێر، (٣٣٩) لە سلێمانی، (٢٣٣) لە دهۆك، (٣٧) لە هەلەبجە، (٣٢) لە گەرمیان، (٥٤) لە ڕاپەرین، (٢٥) لە کۆیە وە (٣٠٦٥) هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٣٣) هاوڵاتی.

2. لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٢٦٠) پشکنین ئەنجامدرا کە (١٧٦) لە شاری هەولێر و (٦٢) لە شاری سلێمانی و (٢٢) شاری دهۆك.

دەرەنجام (٢٢) تووشبووی نوێ تۆمارکرا:-
• دانیشتووی شاری هەو لێر(١٢) ، کە (٩) لەوان کەسوکار و بەرکەوتەی تووشووەکەی سێبیرانە و (٣) لەوان بەرکەوتەی قووتابیە تووشبووەکەی پێشووە کە کەرەنتین کرابوون،.

• پارێزگای سلێمانی (١٠) ، کە(٢)لەوان دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، (١) دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ، (٧) دانیشتووی قەزای دەربەندیخان کە پێنج لەوان خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێ یە.

3. کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٧٦) تووشبووە، لەنێویاندا (١) مردن هەیە و (١٣) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان وە سوپاس بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە مانەوەیان لە ماڵەکانیاندا جارێکی تر تکا دەکەین پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٢ی ئازاری٢٠٢٠ 




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©