وه‌زاره‌تی شه‌هیدان: ئه‌مساڵ یادی 16ی سێ ناكه‌ینه‌وه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وه‌زاره‌تی شه‌هیدان: ئه‌مساڵ یادی 16ی سێ ناكه‌ینه‌وه‌

وه‌زاره‌تی شه‌هیدان: ئه‌مساڵ یادی 16ی سێ ناكه‌ینه‌وه‌

پرس میدیا 

وەزارەتی کاروباری شەهیدان رایده‌گه‌یه‌نێت، بە هۆی پابەندبوون بە بریارو راسپاردەى دامەزراوە تەندروستییەکانى کوردستان و مەترسى بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسى کۆرۆنا، هاوشێوه‌ی ساڵانی پێشوو یادی 16ی سێ ناكه‌نه‌وه‌. 

وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌بۆنه‌ی یادی 16ی سێ، رۆژی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ "ئه‌مساڵ بە هۆی پابەندبوون بە بریارو راسپاردەى دامەزراوە تەندروستییەکانى کوردستان و مەترسى بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسى کۆرۆنا، به‌پێویستمان زانى هاوشێوه‌ی سالانی پێشوو ئه‌م یاده نه‌که‌ینه‌وه". 

هه‌روه‌ها روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "بەڵکو بە شێوازى تر و بە پاراستنى تەندروستى و ژیان لە هەڵەبجە و سەرتاسەرى کوردستان، پەیامى زیندوێتى یادى شەهیدان بڵند رابگرین". 


دەقی ڕاگەیەندراوەکە: 

ئه‌مرۆ ٣٢ ساڵ به‌سه‌ر کارەساتى کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا‌ تێدەپەڕێت، که ‌تاوانێکى گه‌وره‌ى رژێمی له‌ناوچووی به‌عس بوو دژی گه‌لی کوردستان و خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌خۆراگره‌ و ده‌وروبه‌رى ئه‌نجامیدا. 

١٦ی ئادارى هەموو ساڵێک بۆ هه‌موومان یادی برینێکی قوڵی نەتەوەكەمانه، کە داگیرکەران لە ڕێی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و شەهیدکردنی زیاتر لە پێنج هه‌زار هاوڵاتی بێتاوان و بریندارکردنی هەزارانى تر و ئاوارەکردنی تەواوی دانیشتوانی هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور و خاپوورکردنی ناوچه‌کانیان، تاوانه‌کەیان گەیشتە لوتکەی دڕنده‌یی بۆ لەناوبردن و سڕینەوەی گەلەكەمان. به‌لام به‌خۆڕاگرى و خه‌باتى ئازادیخوازى و قوربانیدانى پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵكى کوردستان ئه‌م خه‌ونه‌ى دوژمنان له‌گۆڕنرا. 

کیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ لاپه‌ڕه‌یه‌کى ڕه‌شى له‌مێژووى مرۆڤایه‌تیدا تۆمارکرد، بۆ رێگرتن و دووباره‌نه‌‌‌‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و تاوانه دڕندانەیه، داوادەکەین کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى‌ کیمیابارانکردنى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌جینۆساید بناسێنێت. تا جارێكى تر ئه‌و تاوانه‌به‌رامبه‌ر مرۆڤ و سرووشت لە هیچ گۆشەیەکی ئەم جیهانه‌دا ئه‌نجام نه‌درێت. 

پێویستە حکومەتی عێراقى فیدراڵ بۆ قەرەبووکرنه‌وه‌ى شایستەی کەس وکاری شه‌هیدان و قوربانیانى هه‌ڵه‌بجه‌،‌ کار به‌بریاری دادگای باڵای تاوانەکان و مادەی (١٣٢)ى دەستورى عێراقى فیدراڵ بکات و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای تایبەت بە جینۆساید و قەرەبووکردنەوەی قوربانیان لە عێراق دەربکات. هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە کار و هەوڵەکانی بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و چارەسەکردنی بەرەکەوتووانی چەکی کیمیایی. که‌س وکاری سه‌به‌رزی شه‌هیدان بۆ به‌رز راگرتنی مه‌رگه‌ساته‌کانی گه‌لى کوردستان به‌گشتی و تاوانی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌ بەتایبه‌تى، وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان ساڵانه‌ ئەو یادانە ده‌كاته‌وه‌، ئه‌مساڵ بە هۆی پابەندبوون بە بریارو راسپاردەى دامەزراوە تەندروستییەکانى کوردستان و مەترسى بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسى کۆرۆنا، به‌پێویستمان زانى هاوشێوه‌ی سالانی پێشوو ئه‌م یاده نه‌که‌ینه‌وه‌. بەڵکو بە شێوازى تر و بە پاراستنى تەندروستى و ژیان لە هەڵەبجە و سەرتاسەرى کوردستان، پەیامى زیندوێتى یادى شەهیدان بڵند رابگرین و لە هەوڵەکانمان بۆ بەجیهانیکردن و ناساندنى تاوانى کیمیابارانى هەڵەبجە وەک جینۆساید لەسەر ئاستى جیهان و کۆمەڵگاى مرۆڤایەتى بەردەوام دەبین . نه‌مرى بۆ شه‌هیدانی مه‌رگه‌ساتی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌‌ و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كورد و کوردستان. 

وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان. 

16-3-2020

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©