سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌سه‌ر 250 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ هاته‌ده‌نگ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌سه‌ر 250 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ هاته‌ده‌نگ

سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌سه‌ر 250 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ هاته‌ده‌نگ

پرس میدیا 

نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت، ڕێوشوێنی توندیان بەرامبەر بە بابەتی بەرتیل دان و بەرتیل وەرگرتن گرتووەتەبەر. داواش ده‌كات ئەو لایەنەی کە بانگەشە دەکات بەڵگەی له‌سه‌ر 250 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ لایە با زانیاری و بەڵگەکان بخاتە بەردەم داواکاری گشتی. 

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێك ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ "لە نووسینێکدا کە بە ناوی سەرچاوەیەک لە دەزگای زانیارییەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بە وەرگرتنی بەرتیلێک بە بڕی 250 ملیۆن دۆلار لە کۆمپانیایەکی نەوتی کراوە". 

جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ "لە میانەی بەرنامەی چاکسازیی حکومەتی هەرێمدا ڕێوشوێنی توندمان بەرامبەر بە بابەتی بەرتیل دان و بەرتیل وەرگرتن گرتووەتەبەر". 

هه‌روه‌ها داواشی كردووه‌ "داواکارین هەرچی زووە داواکاری گشتی رێکاری پێویست بگرێتە بەر و ئەو لایەنەی کە بانگەشە دەکات بەڵگەی لایە با زانیاری و بەڵگەکان بخاتە بەردەم داواکاری گشتی. ئەگەرنا با بەرپرسیار بن لەبەرامبەر تۆمەتبەخشینەکانیان". 

هاوكات سه‌رۆكی حكومه‌ت داوای هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ ده‌كات كه‌ پەرە بە موزایەدات و گرژیی سیاسی لە هەرێمدا نەدەن. 



راگەیەندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە 

لە نووسینێکدا کە بە ناوی سەرچاوەیەک لە دەزگای زانیارییەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بە وەرگرتنی بەرتیلێک بە بڕی 250 ملیۆن دۆلار ( دووسەد و پەنجا ملیۆن دۆلار) لە کۆمپانیایەکی نەوتی کراوە. لە میانەی بەرنامەی چاکسازیی حکومەتی هەرێمدا ڕێوشوێنی توندمان بەرامبەر بە بابەتی بەرتیل دان و بەرتیل وەرگرتن گرتووەتەبەر، بۆیە داواکارین هەرچی زووە داواکاری گشتی رێکاری پێویست بگرێتە بەر و ئەو لایەنەی کە بانگەشە دەکات بەڵگەی لایە با زانیاری و بەڵگەکان بخاتە بەردەم داواکاری گشتی. ئەگەرنا با بەرپرسیار بن لەبەرامبەر تۆمەتبەخشینەکانیان. 

هەر لێرەدا بە ناوی بەرێز سەرۆکی حکومەتەوە داوا لە گشت لایەنەکان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکەین دۆخەکە هێوربکەنەوە و پەرە بە موزایەدات و گرژیی سیاسی لە هەرێمدا نەدەن و با هەموو تواناکانمان یەکخەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە و خزمەتی گەل و نیشتمانمان. 

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 

2020/3/20

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©