ئامێرێكی نوێ داهێنرا لەماوەی 30 چركەدا تووشبوون بەكۆرۆنا ئاشكرادەكات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

  ئامێرێكی نوێ داهێنرا لەماوەی 30 چركەدا تووشبوون بەكۆرۆنا ئاشكرادەكات

ئامێرێكی نوێ داهێنرا لەماوەی 30 چركەدا تووشبوون بەكۆرۆنا ئاشكرادەكات

پرس میدیا 

ئیدارەی خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا به‌هاوكاری په‌یمانگه‌یه‌كی ته‌ندروستی سوئیدی، ئامێرێكی به‌رهه‌مهێناوه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی 30 چركه‌دا ئه‌نجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا ده‌كات. 

دكتۆر جوان مستەفا هاوسەرۆكی دەستەی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهاوكاری پەیمانگای تەندروستی "پیاس"ی سویدی ئامێرێكی ئاشكراكردنی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنایان بەرهەمهێناوە، كە تەنیا لەماوەی 30 چركەدا ئەنجامەكەی ئاشكرادەكات. 

هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه‌ "ئامێرەكە لەڕێگای وەرگرتنی سامپڵێك لە تفی كەسی گومانلیكراوەوە ده‌بێت، كه‌ لەماوەی 30 چركە ئه‌نجامه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه‌ ماوەی ساڵ و نیوێكە لەگەڵ پەیمانگاكە كار دەكەن و ئەو ئامێرەش دواین ئەنجامی توێژینەوەكانی هەردوولایانە . 

بەقسەی هاوسەرۆكی دەستەی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری ئامێرەكە تاقیكردنەوەكان ئەوەیان سەلماندووە، كە ئامێرەكە بەڕێژەی لەسەدا 80 بۆ لەسەدا 85 تووشبوون بەڤایرۆسەكە ئاشكرا دەكات، كە ئەو ئەنجامە هیچ تاقیگەیەكی تری جیهان پێینەگەیشتوون.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©