72کاتژمێری دیكە قەدەغەی هاتووچۆ درێژ کرایەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

72کاتژمێری دیكە قەدەغەی هاتووچۆ درێژ کرایەوە

72کاتژمێری دیكە قەدەغەی هاتووچۆ درێژ کرایەوە


پرس میدیا

لەهەڵەبجە  بۆ ماوەی 72 كاتژمێری دیكە قەدەغەی هاتوچۆ درێژكرایەوە. 

لەراگەیەندراوێكدا پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژەی بەوەكردووە، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ژووری ڕووبەرووبونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا ،ژوورەکە کۆبوونەوە.

لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكە هاتووە،  لەكۆبوونەوەكە ئەم بڕیار و رێنمییانە درا. 
١ – بڕیاردرا بە درێژ کردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ، بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێری دیکە ، واتە لە کاتژمێر ١٢ی شەوی ١٧-١٨/٣/٢٠٢٠  تا کاتی دیاری کراو .
٢ – سەرجەم سەمونخانە و نانەواخانە و دەرمانخانەکان بە پێی ڕێنماییە تەندروستییەکان کراوە دەبن .
٣ – دوکانی سەوزە و میوەکان دەتوانن بە هۆکارەکانی گواستنەوەی وەک ( عەرەبانە و پیکاب و .... هتد ) بە کۆڵانەکانی ناو شاردا و دوور لە شەقامە سەرەکییەکان ، سەوزە و میوە بفرۆشن .
٤ – دوکانی گۆشت فرۆشەکان تەنھا رۆژی٢٠٢٠/٣/١٨ لەکاتژمێر ٦بەیانی تا١١ نیوەرۆ دەکرێنەوە لە ژێر چاودێری لیژنە ھاوبەشەکانی قائمقامیە ت وە پێویستە ھاولاتیان لەو کاتەی دیاری کراوە پیداویستیەکەیان بکرن چونکە دوای ئەو بەروارە دادەخرێت ، بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە :
ێ‌-  بە هیچ شێوەیەک قەرەباڵغی ڕێگەپێدراو نیە .
ب- لە کاتی وەستان و سەرەدا ، دەبێت نێوان کڕیارەکان لە ٢م کەمتر نەبێت .
ج- پێویستە ڕەچاوی سەرجەم ڕێنماییە تەندروستییەکان بکرێت ، کە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری و لیژنەکان دەردەچێت . وەک بەکارهێنانی دەمامک و دەستکێش و بە بەردەوامی مەوادی پاکژ کردنەوە بەکار بهێنن .
د- کڕیارەکان بە هیچ شێوەیەک بواری چوونە ناو دوکانی گۆشت فرۆشەکانیان نیە و دەبێت شریتی قردێلەیی دابنرێت بۆ جیاکردنەوەیان .
هـ- هەر دوکانێک پێویستە کەسێکی تایبەت ، بۆ وەرگرتن و ژماردنی پارە لە کڕیارەکان دابنێت .
وـ- بە پێچەوانەی ئەم ڕێنماییانەوە ، دوکانەکانیان دادەخرێت و ڕووبەڕووی ئیجرائاتی یاسایی دەکرێنەوە .
٥ – سەرجەم هەفتە بازاڕەکانی ناو شاری هەڵەبجە جگە ئەوانەی ناو بازاڕ ، کراوە دەبن،  لەژێر چاودێری لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەت بە ڕەچاوکردنی سەرجەم ڕێکارە تەندروستییەکان و ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە:
ێ‌- قەرەباڵغی ڕێگەپێنەدراوە .
ب- لە کاتی وەستاندا نێوان کڕیارەکان ٢م کەمتر نەبێت .
ج- پێویستە ڕەچاوی ڕێنماییە تەندروستییەکان بکرێت ، لە بەکارهێنانی دەمامک و دەستکێش و مەوادی پاکژ کردنەوە .
د- لە هەفتەبازاڕەکاندا ژمارەی کاشێرەکان پێویستە زیاد بکرێت ، بۆ خێراکردن و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی .
هـ- بە پێچەوانەی ئەم ڕێنماییانەوە ، هەفتەبازاڕەکانیان دادەخرێت و ڕووبەڕووی ئیجرائاتی یاسایی دەکرێنەوە .
داواکارین خاوەن هەفتە بازاڕەکان هاوکاری کڕیارەکان بە پێدانی دەمامک و دەستکێش بکەن.
٦ - بە پێی بەیانی ژمارە ( ١٩ )ی ساڵی ٢٠٢٠ وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕ بە هەموو شێوەیەک بۆ هەفتەبازاڕ و شوێنە ڕێگاپێدراوەکان قەدەغەیە و ڕووبەڕووی ئیجرائاتی یاسایی دەبنەوە .
لەكۆتایشدا هاتووە"  لە کاتی دەرچوونی هەر بەیان و بڕیارێک ، کە لە وەزارەتی ناوخۆ دەدرێت ، ئەوا ئەو بڕیارە دەبێتە بڕیاری فەرمی .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©