ژه‌مه خواردن بۆ كه‌مده‌رامه‌ته‌كان دابین ده‌كرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ژه‌مه خواردن بۆ كه‌مده‌رامه‌ته‌كان دابین ده‌كرێت

ژه‌مه خواردن بۆ كه‌مده‌رامه‌ته‌كان دابین ده‌كرێت

پرس میدیا 

بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، هەموو ئەوکەسانەی کە توانای دابینکردنی ژەمی خواردنیان نیە، دەتوانن پەیوەندییان پێوەبکەن و تیمەکانیان لە رێگەی پڕۆژەیەکی مرۆیییه‌وه‌ پێداویستی دەگەیەننە خێزانه‌كان. 

بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی رایگەیاند، بۆ هەمو ئەوکەسانەی کە توانای دابینکردنی ژەمی خواردنیان نیە، دەتوانن پەیوەندییان پێوەبکەن و تیمەکانیان لە رێگەی پڕۆژەیەکی مرۆیی پێداویستی دەگەیەننە ئەو خێزانانە. 

عومه‌ر گوڵپی‌، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، كه‌ رۆژانە زانیارییان پێده‌گات سه‌باره‌ت به‌ كه‌سانێك كه‌ پێویستیان به‌ ژه‌می‌ خواردن هه‌یه‌، به‌هۆی‌ بێ خانه‌و لانه‌یی‌، یان نه‌بوونی‌ توانای‌ دروستكردنی‌ خواردن، یان هه‌ر هۆكارێكی‌ تر، بۆیه‌ هه‌ركه‌سێك له‌و هاوڵاتی‌‌و خێزانانه‌ شك ده‌بات‌و ئاگاداره‌، و به‌هه‌ر هۆكارێك پێویستی‌ به‌ ژه‌می‌ خواردنی‌ ئاماده‌كراو هه‌یه‌، دەتوانن پەیوەندیمان پێوەبکەن. 

هه‌روه‌ها روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "ئێمە لە رێگەی پڕۆژه‌یه‌كی‌ مرۆیی ژه‌می‌ خواردن بۆ ئەو کەسانە دابین دەکەین، له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ئێمه‌ زانیارییه‌كان له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كۆده‌كه‌ینه‌وه‌ و پاشان به‌ میكانیزمێك كاره‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت". 



ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌... 

ئاگادارییه‌ك بۆ هاووڵاتیانی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌: 

به‌ڕێزان: ناو به‌ناو زانیاریمان پێ ده‌گات سه‌باره‌ت به‌ كه‌سانێك كه‌ پێویستیان به‌ ژه‌می‌ خواردن هه‌یه‌، به‌هۆی‌ بێ خانه‌و لانه‌یی‌، یان نه‌بوونی‌ توانای‌ دروستكردنی‌ خواردن، یان هه‌ر هۆكارێكی‌ تر، بۆیه‌ هه‌ركه‌سێك له‌و هاووڵاتی‌‌و خێزانانه‌ شك ده‌بات‌و ئاگاداره‌، و به‌هه‌ر هۆكارێك پێویستی‌ به‌ ژه‌می‌ خواردنی‌ ئاماده‌كراو هه‌یه‌، له‌ ڕێگه‌ی‌ ئه‌م ژماره‌ ناونیشانانه‌ی‌ خواره‌وه‌ یان هه‌ر ڕێگه‌یه‌كی‌ تره‌وه‌ ئاگادارمان بكات، تا له‌ چوارچێوه‌ی‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ مرۆییدا ژه‌می‌ خواردنیان بۆ دابین بكه‌ین، له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ئێمه‌ زانیارییه‌كان له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ ئه‌م ژماره‌یه‌ی‌ خواره‌وه‌ یان به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسانی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ له‌ ناو شاری‌ سلێمانی‌‌و قه‌زاكانی‌ ده‌وروبه‌ری‌، كۆده‌كه‌ینه‌وه‌، پاشان به‌ میكانیزمێك كاره‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. 



له‌گه‌ڵ ڕێزدا 

تێبینی‌: 

1ـ پڕۆژه‌كه‌ هه‌موو سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌گرێته‌وه‌. 

2ـ ته‌نها مه‌به‌ست كه‌سانێكه‌ كه‌ توانای‌ ده‌ستخستنی‌ ژه‌می‌ خواردنیان نییه‌. 

3ـ بۆ په‌یوه‌ندی‌ ئه‌م ژماره‌یه‌ به‌كاربهێنن: (07501361771). 

4ـ یان سایت و په‌یجی‌ فه‌رمی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ناونیشانی‌ (www.socialsuli.com) 

یان په‌یجی‌ فه‌رمیمان له‌ فه‌یس بووك: socialsuli@. 



عومه‌ر گوڵپی‌ 

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©