وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی "ده‌رمانی پێشنیازكراوی كۆرۆنا" له‌هه‌رێم هەیە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی "ده‌رمانی پێشنیازكراوی كۆرۆنا" له‌هه‌رێم هەیە

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی "ده‌رمانی پێشنیازكراوی كۆرۆنا" له‌هه‌رێم هەیە


پرس میدیا 


وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ی ئێستا له‌ زۆر وڵات بۆ تووشبووانی كۆرۆنا پێشنیازده‌كرێت، له‌هه‌رێمی كوردستانیش به‌رده‌سته‌.

محه‌مه‌د قادر  رایگەیاندووە، هه‌ردوو ده‌رمانی "كلۆرۆكوین و ئه‌زیپرۆمایسین" له‌به‌رده‌م پزیشكان و نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌سته‌، هه‌ركات پێویست بكات به‌كاریده‌هێنن.

به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه‌ هه‌ردوو ده‌رمانه‌كه‌ له‌فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر 36 توشبووی كۆرۆنا تاقیكراوه‌ته‌وه‌ و دوای پێنج ڕۆژ له‌چاره‌سه‌ر، توانیویانه‌ له‌ڤایرۆسه‌كه‌ ڕزگاریان ببێت.

هایدرۆكسی كلۆرۆكوین چییه‌؟

ده‌رمانێكی كاریگه‌ره‌ و بۆ نه‌خۆشییه‌كانی مه‌لاریا و ڕۆماتیزمه‌ به‌كارده‌هێندرێت، كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ دژ به‌ هه‌وكردن، به‌ڵام به‌كارهێنانی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ بۆ منداڵ ڕێگه‌پێدراو نییه‌، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش ڕێگه‌پێدراو نییه‌ كه‌ كێشه‌ی كه‌می ڕژێنی (G6PD)یان هه‌یه‌.

ئه‌زیپرۆمایسین چییه‌؟

ناوه‌ بازرگانییه‌كه‌ی "زیڕۆ ئێكس"ه‌ و ده‌رمانێكی تایبه‌ت به‌ هه‌وكردنه‌، كارده‌كات بۆ به‌رهه‌مهێنانی پڕۆتین دژ به‌ هه‌وكردنه‌كان، ده‌رمانه‌كه‌ سه‌ركه‌وتووبووه‌ له‌ دژی زۆرێك له‌ هه‌وكردنه‌كان، به‌تایبه‌ت بۆ هه‌وكردنی سییه‌كان و گوێیه‌كان.

ئه‌م ده‌رمانه‌ بۆ تووشبووانی نه‌خۆشی ئایدز به‌كاردێت به‌تایبه‌ت بۆ به‌شێك له‌كێشه‌ی هه‌وكردنه‌كانیان.
س. شار

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©