ئێران ٨٥ هه‌زار زیندانیی به‌ شێوه‌ی كاتیی ئازاد ده‌كات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئێران ٨٥ هه‌زار زیندانیی به‌ شێوه‌ی كاتیی ئازاد ده‌كات

ئێران ٨٥ هه‌زار زیندانیی به‌ شێوه‌ی كاتیی ئازاد ده‌كات

پرس میدیا

له‌ ئێران دوای ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ بڕیاریدا ٨٥ هه‌زار زیندانی ئازاد بکات كه‌ زیندانی سیاسیی تێدایه‌.


غولام حسێن ئیسماعیلی، وتەبیژی دەسەڵاتی دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، "بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەشێوەیەکی کاتی ٨٥ هەزار بەندکراویان ئازادکردوە، کە هەزار بەندکراویان لە نێوان زیندانییە سیاسییەکاندان.

ئەوەشی خستەڕوو، لەسەدا پێنجی ئەو بەندکراوانەن کە لەبەر هۆکاری ئەمنیی بەندکرابووون، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی بڕیارەکە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە دەبنە هۆی تێکدانی ئاسایشی وڵات، له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ندكراوه‌كان بۆ زیندان ئیسماعیلی هیچ زانیاریه‌كی نه‌خستوه‌ته‌ ڕوو.

‌ لە ١٩ی مانگی رابردو یەکەم حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکرا، تا ئێستا ١٤ هەزار و ٩٩١ حاڵەتی تووشبوون و ٨٥٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە وڵاتەکە تۆمارکراوە.

ئێران یەکێکە لەو دەوڵەتانەی کە لە دوای چین و ئیتاڵیاوە زۆرترین حاڵەتی توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تێدا تۆمارکراوە، لەنێوان توشبوەکانیشدا چەندین ئەندام پەرلەمان و بەرسی باڵا و دوو وەزیری ئەو وڵاتەی تێدایە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©