کابینەکەی مەسرور بارزانی دەیەوێت پاشەکەوتی مووچە دووبارە بکاتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

کابینەکەی مەسرور بارزانی دەیەوێت پاشەکەوتی مووچە دووبارە بکاتەوە

کابینەکەی مەسرور بارزانی دەیەوێت پاشەکەوتی مووچە دووبارە بکاتەوە

پرس میدیا

دەزگای زانیاری رایگەیاند، "کابینەکەی مەسرور بارزانی دەیەوێت جارێکی دیکە پاشەکەوتی مووچە بەکاربهێنێت". 

دەزگای زانیاری کەمێک پێش ئێستا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "کابینە فاشلەکەی مەسرور بارزانی لەڕێگەی ڕێککەوتنی ژێربەژێرەوە دەیەوێت جارێکی دیکە پاشەکەوتی مووچە بەرامبەر بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەکاربهێنێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " حكومەتەكەی مەسرور بارزانی دەیەوێت بە ناوی پاشەكەوتەوە، مووچەی فەرمانبەران ببڕیێت، بەڵام تا ئێستا ئامادە نییە بەدواداچوون بۆ كەیسی كوڕێكی بنەماڵەكەی بكات كە بڕی ٢٥٠ ملیۆن دۆلاری لە قووتی خەڵكی كوردستان بەبەرتیل وەرگرتووە بۆ ئەوەی نەوت و غازی كوردستان و ناوچەی دەسەڵاتی ئیدارەی سلێمانی هەڕاج بكەن". 

ئەمەش لەکاتێکدایە پاش ئەوەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا و حکومەتی نوێی هەرێم تەشکیل کرا، مەسرور بارزانی بە سەرۆک وەزیرانی هەرێم بە زۆرینەی دەنگ لە پەرلەمانی کوردستانەوە هەڵبژێردرا و بەڵینی ئەوەی دا کاری لەپێشینەی کابینەکەی کۆتاییهێنان بێت بە پاشەکەوتی مووچە و گێڕانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان.

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©