چەند بڕیارێکی توند لە پارێزگای هەولێرەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

چەند بڕیارێکی توند لە پارێزگای هەولێرەوە

چەند بڕیارێکی توند لە پارێزگای هەولێرەوە

پرس میدیا

پارێزگای هەولێر رایگەیاند، "بەهۆی کەمتەرخەمی چەند کەس و لایەنێک، ژمارەیەک خەڵکی زۆر بەشداری کردنەوەی ئاگری نەورۆزیان کرد". 

پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ شەممە ٢١ی ئازاری ٢٠٢٠ لە ڕاگەیەنراوێکدا سەبارەت بە کردنەوەی ئاگری نەورۆز لەسەر قەڵای هەولێر رایگەیاند، "بڕیار وابوو دوێنێ بە ئامادەبوونی تەنها ٨ کەس وەک سمبولێک ئاگری نەورۆز بکرێتەوە، بەڵام بەهۆی کەمتەرخەمی چەند کەس و لایەنێک ژمارەیەکی زۆر بەشداری کردنەوەی ئاگرەکەیام کرد، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆریش کەناڵەکانی راگەیاندن". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمڕۆ لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکرد و چەند کەسێک سزادراون، هەروەها بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و کارئاسانی بۆ هاوڵاتیان، کاتژمێر ١٢ی شەومان تا ٥ی بەیانی دیاریکردووە بۆ هاتووجۆکردنی گرنگ بە مەرجی پابەندبوونی رێنماییەکان، بەڵام دیارە ئەمە وەک هەلێک لەلایەن بەشێک لە هاوڵاتیانەوە قۆسراوەتەوە بۆ ئەنجامدانی گەشت و سەیران، هەربۆیە بڕیارماندا لەدوای کاتژمێر ١٢ هاتووچۆ رابگیرێت". 

باسی لەوەشکردووە، "لەدوای کاتژمێر ١٢ی شەوە هاتووچۆکردن بۆ ئەو کەسانەی دەچنە دەرەوەی هەولێر و دێنەوە هەوێر قەدەغەیە و هەرکەسێک پابەند نەبێت، سزای دارایی دەدرێت". 

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©