لەهەرێمی كوردستان شەش حاڵەتی نوێی توشبوون بەكۆرۆنا تۆماركرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لەهەرێمی كوردستان شەش حاڵەتی نوێی توشبوون بەكۆرۆنا  تۆماركرا

لەهەرێمی كوردستان شەش حاڵەتی نوێی توشبوون بەكۆرۆنا تۆماركرا


پرس میدیا

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا (٦) تووشبووی نوێ به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمارکرا.


به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٥٤٤) پشکنین کراوە، (٣٩٦) هەولێر، (٩٢) سلێمانی، (٥٦) دهۆك.

دەقی راگەیەندراوەكە:

راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە (٣١)



سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ کەڕەنتین کردن و دۆزینەوە و پشکنینی هەڵگرانی ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:

کەرەنتین
ژمارەی هاوڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٥٣١٥) هاوڵاتی بوون لە (٣٥) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٢٤٨) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٢٩٩) لە هەولێر، (٢٣٨) لە سلێمانی، (٦٢٦) لە دهۆك، (٣٠) لە هەلەبجە، (٣٥) لە ڕاپەرین، (٢٠) لە کۆیە وە (٤٠٧٦) هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٤٢) هاوڵاتی.



پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٥٤٤) پشکنین کراوە، (٣٩٦) هەولێر، (٩٢) سلێمانی، (٥٦) دهۆك.

دەرەنجام (٦) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-



پارێزگای هەولێر (٣) پۆزەتیڤ، کە پیاون تەمەنیان (٣٤)، (٣٥)، (٥٤) ساڵ دوویان هاوڵاتی بیانین لە کەرەنتن بوون، یەکیان لە ووڵاتی بەریتانیا گەڕایتەوە و دانیشتوونی ناحیەی خەلیفانە.
پارێزگای سلێمانی (١) پۆزەتیڤ، کە ئافرەتێکە تەمەن (٧٠) ساڵ دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە.
پارێزگای دهۆك (٢) پۆزەتیڤ، کە پیاون تەمەنیان (١٩)، (٢١) ساڵ کە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون کە دانیشتووی شاری دهۆك و قەزای ئامێدین.
ئاماری گشتی
کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (١٢٨) تووشبوو،  لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٥٥) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.



وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاوڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).



 وەزارەتی تەندروستی               

  حکومەتی هەرێمی کوردستان

      ٢٩ی ئازاری٢٠٢٠

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©