حەسەن روحانی پەیامێك ئاراستەی گه‌لی ئەمریكا ده‌كات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

حەسەن روحانی پەیامێك ئاراستەی گه‌لی ئەمریكا ده‌كات

حەسەن روحانی پەیامێك ئاراستەی گه‌لی ئەمریكا ده‌كات

پرس میدیا 

حه‌سه‌ن روحانی په‌یامێك ئاراسته‌ی گه‌لی ئه‌مریكا ده‌كات و داوایان لێده‌كات خۆیان بڕیار له‌سه‌ر گه‌مارۆكانی ئێران بده‌ن و هۆشداریش ده‌دات كه‌ كۆرۆنا دوژمنێكی هاوبه‌شه‌ و ئه‌گه‌ر ئێران نه‌توانێ رووبه‌رووی بێته‌وه‌ ئه‌وا مه‌ترسی بۆ سه‌ر جیهان ده‌بێت. 

حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێكی بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا هاتووه‌ "هەمو جیهان لەبەرامبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا كە دوژمنێکی هاوبەشە وەستاوین. ئەمریكا دوای ئەوەی بەشێوەیەكی نایاسایی لە گفتوگۆكانی تایبەت بە پیتاندنی یۆرانیۆم چوە دەرەوە لەئێستادا بەهۆی سەپاندنی گەمارۆ بەسەر گەلی ئێراندا ئابوری و دارایی ئێرانی کردوەتە ئامانج و بەو هۆیەوە سەدان ملیار دۆلار زیانی بە ئابوری و گەلی ئێران گەیاندوە". 

هه‌روه‌ها روحانی رونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "بەهۆی ئەو گەمارۆیانەوە بەشێكی زۆر لە هاوڵاتیانی ئێران تەندروستی، کار و داهاتی خۆیان لە دەستداوە، ئەوەش وایكردوە نەتوانن بە ئاسانی روبەروی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببنەوە،هەندێكیش لە هاوڵاتیان بەو هۆیەوە ژیانی خۆیان لەدەستداوە." 

سه‌رۆك كۆماری ئێران روو له‌ گه‌لی ئه‌مریكا ده‌كات و ده‌ڵێت "ئێوەش هاوشێوەی وڵاتانی جیهان تامی تاڵیتان بەهۆی كۆرۆناوە چەشتوە، دەشزانین كە ئەگەر ئەو ڤایرۆسە لە هەمو وڵاتان شكستنەهێنێت ئەوا هیچ وڵاتێك سەركەوتو نەبوە، من هۆشداریی دەدەم کە لە دۆخێکی بەو شێوەیەدا هەر بیركردنەوەیەك ببێتەهۆی لاوازكردنی دەسەڵاتی پزیشکی و سنوردارکردنەوەی سەرچاوە داراییەکان لە ئۆپراسیۆنی روبەروبونەوەی كۆرۆنا لە ئێران، کاریگەری ڕاستەوخۆی لە سەر ڕەوتی بەرەنگار بوونەوەی ئەو ڤایرۆسە گشتگیرە لە ئاستی جیهان دەبێت." 

له‌كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا روحانی لە گەلی ئەمریكای ده‌رپرسێ: "ئایا ئێوە رازی دەبن ئەو فشارو زوڵمە بە دەنگی ئێوە و بە باجی ئێوە بە سەر گەلی ئێراندا بسەپێنرێت؟ بۆیە ویژدانی ئێوە بەناوی دادپەروەری و مرۆڤایەتییەوە دەخەمە دەنگدانەوە و داواتان لێ دەکەم خۆتان لەسەر ئەو فشارانە بڕیاربدەن و دواتر نوێنەرەكانتان ئاگاداربكەنەوە تا هەڵوێستی خۆیان دژی ئەو بڕیارانە دەرببڕن". 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©