بانكی ناوه‌ندی ده‌یان ملیۆن دۆلار ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بانكی ناوه‌ندی ده‌یان ملیۆن دۆلار ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌

بانكی ناوه‌ندی ده‌یان ملیۆن دۆلار ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌

پرس میدیا 

بانكی ناوەندی عێراق ده‌یان ملیۆن دۆلار ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی رێگری كردن له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار. 

بانكی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ سێ‌شەممە به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا هاتووه‌ "بە زیادكردنی ئاشكرا زیاتر لە 247 ملیۆن دۆلار بە بانك و كۆمپانیاكانی حەواڵە فرۆشراوە" 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، بڕی ئەو پارەیەی بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكانی دەرەوە فرۆشراوە، گەیشتووه‌تە 222 ملیۆن و 696 هەزار و 990 دۆلار، بڕی 24 ملیۆن و 960 هەزار دۆلاریش بەشێوەی كاش فرۆشراوە. 

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ یەك دۆلار بە 1190 دینار فرۆشراوە و لەو زیادكردنەشدا 29 بانك بەشدارییان كردووە. 

ڕۆژانە لەگەڵ زیادبوونی خستنەڕووی دۆلار كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی دۆلار دەبێت لە بازاڕەكاندا، كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، ترسی بەرزبوونەوەی بەهای دراوەكە هەبوو.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©