ئەندازیارە هەڵاتووەکەی چه‌مچه‌ماڵ دەستگیر کرایه‌وه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 ئەندازیارە هەڵاتووەکەی چه‌مچه‌ماڵ دەستگیر کرایه‌وه‌

ئەندازیارە هەڵاتووەکەی چه‌مچه‌ماڵ دەستگیر کرایه‌وه‌

پرس میدیا 

لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەمچەماڵ رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەندازیارە هەڵاتوەکەی کۆرمۆر دەستگیر كراوه‌ته‌وه‌و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

لە راگەیەندراوێكدا لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەمچەماڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ "دوای ئەوەی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی قەتەر ئێروەیس لە فڕۆکەخانەی سلێمانی نیشتەوە و دەرکەوت کەسێک هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە و لەناو ئەو فڕۆکەیەدایە، بڕیاری کەرەنتینکردنی سەرجەم سەرنشینەکانی فڕۆکەکەدرا."

هه‌روه‌ها روونیشیكردووته‌وه‌ "سێ کەس لە سەرنشینانی فڕۆکەکە کارمەندی بیانی کۆمانیای دانەگاز بون، بۆیە بەبڕیاری لیژنەی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەمچەماڵ بڕیاری کەرەنتینکردن و جیاکردنەوەیان لەناو کەمپی کۆرمۆر درا و بڕیاریشدرا سەرجەم کارمەندانی کەمپەکەکە كە ژمارەیان 280 کارمەندە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ لە ناو کەمپ بمێننەوە و نەهێڵرێت هیچ کارمەندێک بگەڕێتەوە ناو خێزانەکەی."

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، لە چەند ڕۆژی ڕابردو ئەندازیارێک بەناوی (ئ س ع) بێ گوێدانە ڕێنماییە تەندروستیەکان و بڕیارەکانی لیژنەی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا لە کەمپەکە هەڵهات و خۆشبەختانە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی پارێزگای سلێمانیەوە دەستگیرکرا و لەئێستادا کەرەنتین کراوه‌و دواتریش ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©