ترەمپ بۆ سەرۆكایەتی ئه‌مریكا كاندید كرایەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ترەمپ بۆ سەرۆكایەتی ئه‌مریكا كاندید كرایەوە

ترەمپ بۆ سەرۆكایەتی ئه‌مریكا كاندید كرایەوە

پرس میدیا 

پارتی كۆمارییه‌كان به‌فه‌رمی دۆناڵد تره‌مپی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كاندید كرده‌وه‌. 

لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەرلەنوێ‌ هەڵبژاردنەوەی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەربەستی پێویستی نوێنەرانی تێپەڕاند و هەلی كاندیدكردنی حزبەكەی بۆ پێشبڕكێی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی داهاتوو بەدەستهێنا. 

رۆنا ماكدانێڵ، سەرۆكی كۆماریییەكان لە تویتێكدا لەهه‌ژماری تایه‌بتی خۆی له‌ تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگه‌یاندووه‌ "پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەكەین بەبۆنەی كاندیدكردنەوەی بەشێوەیەكی فەرمی لەلایەن پارتی كۆمارییەوە بۆ سەرۆكایەتی". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، كه‌ پارته‌كه‌یان یه‌كگرتووه‌و ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان پڕن له‌ وزه‌ وئاماده‌ی چوار ساڵی تازه‌ن. 

هه‌ر كه‌سێك له‌ئه‌مریكا گه‌ر بیه‌وێ خۆی كاندید بكات بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، پێویسته‌ سه‌ره‌تا له‌ناو حزبه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كاندید بكرێت، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش ده‌رفه‌ت ده‌دات به‌ تره‌مپ كه‌ بۆ خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، خۆی كاندید بكاته‌وه‌. 

وابڕیاره‌ له‌نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له‌ ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌بچێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©