ئەمریکا و ئێران لە عێراق رووبەرووی یەکدی دەبنەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەمریکا و ئێران لە عێراق رووبەرووی یەکدی دەبنەوە

ئەمریکا و ئێران لە عێراق رووبەرووی یەکدی دەبنەوە

پرس میدیا

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی کودەتاوە دەیهەوێت دەسەڵاتی عێراق بگۆڕێت، سوپای پاسدارانی ئێران و گروپە شیعەکان بۆ رووبەرووبونەوە لە ئامادەباشیدان. 

ڕۆژنامەی "جەریدە"ی کوێتی بڵاویکردەوە، "سەرچاوەیەک لە فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران رایگەیاندووە، زانیارییمان لایە کە ئەمریکا ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کودەتا دەکات بۆ گۆڕینی دەسەڵاتی عێراق، ئەمەش بەهۆی ئەوەی پێکهاتەی سیاسی عێراق ڕێگە بەوە نادات سەرۆک وەزیرانێکی دۆستی ئەمریکا بێتە دەسەڵات". 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمریکا لەڕێگەی کودەتایەکی سەربازییەوە دەیەوێت سەرۆک وەزیرانێکی دۆستی ئەمریکا دابنێت، ئێمەش پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ پێکهاتە عێراقیەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کودەتاکەی ئەمریکا دروستکردووە". 

باسی لەوەشکرد، "ئەمریکا دەیهەوێت بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئێمە سەرقاڵ بکات بۆ ئەوەی رێگە لە بەردەوام کودەتاکەی نەگرین و کاری خۆی بکات، هەروەها دەبێت ئەوە بزانرێت ئەنجامدانی کودەتای سەربازی لە عێراق زیان بەهەموو لایەک دەگەیەنێت و دیکتاتۆرێکی هاوشێوەی سەدام حسێن لە عێراق دروست دەکات".

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©