بەرپرسێکی ئاسایش سزادەدرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 بەرپرسێکی ئاسایش سزادەدرێت

بەرپرسێکی ئاسایش سزادەدرێت

پرس میدیا

بەرێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەرێوەبەری ئاسایشی ئیبراهیم خەلیل لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە، ئەمەش بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنمایەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.


بەرێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکیدا کە تێیدا هاتووە: "دوای لێکۆڵینەوەی سەرەتایی بۆمان دەرکەوت کە ئەفسەرمان( عەمید عەبدولوەهاب محەمەد عیسا) بەرێوەبەری ئاسایشی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل کە بە مۆڵەتی فەرمی سەردانی ئەڵمانیای کردبوو لە ڕێکەوتی(١٤-٣-٢٠٢٠) لە کاتی گەڕانەوەیدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پابەندی رێنماییەکانی لیژنەی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبووە و شوێنی کەرەنتینەی بەجێهێشتووە".

ئاماژە بە ئەوەشکراوە، کە وەک هەنگاوی سەرەتایی بۆ سزادانی ئەو ئەفسەرە بڕیاردراوە بە دوورخستنەوەی لە پۆستی بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل.

بەرێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو: "هاووڵاتیانی خۆشەویست دڵنیادەکەینەوە کە کەس لە یاسا بەرزتر نییە و سەرپێچیکار سزای یاسایی وەردەگرێت".

لە رۆژانی پێشتوودا "پرس میدیا" هەواڵێکی دەربارەی ئەو بابەتە کە لەلایەن سەرچاوەیەکی تایبەتەوە زانیاری پێدرابوو بڵاو کردەوە، کە ناوبراو بە نهێنیی و دوور لە رێکارە تەندروستییەکان گەڕاوەتەوە کوردستان.


داڕشتنەوە: باران









ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©