وەزیری بازرگانیی: رێگەنادەین نرخی خواردن و شتومەک زیاد بکرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزیری بازرگانیی: رێگەنادەین نرخی خواردن و شتومەک زیاد بکرێت

وەزیری بازرگانیی: رێگەنادەین نرخی خواردن و شتومەک زیاد بکرێت

پرس میدیا

وەزیری بازرگانیی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، هاوردەکردن لە ئێران و تورکیاوە بەردەوامە، رێگەیش نادەن نرخی خواردن و شتومەک زیاد بکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/٣/١٨، کەمال موسلیم وەزیری بازرگانیی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی رایگەیاند، عەلوەی شارەکان کراوە دەبن و داناخرێن، بەڵام تەنیا شێوازەکان و رێوشوێنەکانی کارکردنیان لە قۆناغەدا بۆ رێگرییکردن لە نەخۆشیی کۆرۆنا رێکدەخرێتەوە.

جەختیشکردەوە: هەتا ئەو شوێنەی دەسەڵاتمان هەبێت رێگا نادەین نرخی شتومەک و خواردن زیاد بکرێت، بەڵام ئەوەش هەیە هەندێک جار بەرزبوونەوەی نرخەکان لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانە، لەو وڵاتەوەیە کە خواردەمەنییەکە و شتومەکە کەی لێوە هاوردە دەکرێت.

وەزیری بازرگانیی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێم، ئاماژەی بەوەشكرد، لەو مۆڵ و مارکێتانەی کە کراونەتەوە وتویانە بەشی خواردنمان خاڵیش ببێت، ئەوا لە کۆگاکانماندا بەشی پڕکردنەوەی شوێنە خاڵییەکانمان هەیە و خواردنمان کەم نییە، هەروەها هاوردەکردنی کەلوپەل و خواردن لە ئێران و تورکیاوە بەردەوام هاوردە دەکرێت.

داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©