داوادەکرێت قەدەغەی هاتووچۆ درێژبکرێتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

داوادەکرێت قەدەغەی هاتووچۆ درێژبکرێتەوە

داوادەکرێت قەدەغەی هاتووچۆ درێژبکرێتەوە

پرس میدیا

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێم رایەگایند، قەدەغەی هاتووچۆ کاریگەری زۆر باشی هەبووە لە رێگریکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دواشیکرد قەدەغەی هاتووچۆ درێژ بکرێتەوە و هاووڵاتیان لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.


وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستا، راگەیەندراوێكی بڵاوکردەوو و تێیدا ھاتووە: "لەماوەی رۆژانی رابردوودا بەهۆی راگرتنی جموجۆڵ و هاتووچۆ، کاریگەری زۆر باش هەبووە لە رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا. سوپاس بۆ هاووڵاتییانی خۆشەویست و سوپاس بۆ وەزارەتی ناوەخۆ و پارێزگاکان و ئیدارەکان و دامودەزگا ئەمنیەکان".

وەزارەتی تەندروستی لەو راگەیەندراوەدا دەڵێ: "داوای درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ و بەردەوام بوونی مانەوەی هاووڵاتییان لە ماڵ دەکەین".

دەقی راگەیاندراوەکە:

سوپاس هاوڵاتیانی خۆشەویست ...

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بەهۆی ڕاگرتنی جموجۆڵ و هاتوچۆ، کاریگەری زۆر باش هەبووە لە ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا.
سوپاس بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست، سوپاس بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی وەزارەتی ناوەخۆ و پارێزگاکان و ئیدارەکان و دامودەزگا ئەمنیەکان.

داوای درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆ و بەردەوام بوونی مانەوەی هاوڵاتیان لە ماڵ دەکەین.

وەزارەتی تەندروستی
18 ئازار 2020

داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©