خانەوادەی مامۆستا ئاینییەكه‌ روونکردنەوەیەک بڵاودەکەنەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

خانەوادەی مامۆستا ئاینییەكه‌ روونکردنەوەیەک بڵاودەکەنەوە

خانەوادەی مامۆستا ئاینییەكه‌ روونکردنەوەیەک بڵاودەکەنەوە

پرس میدیا 

خانه‌واده‌ی مامۆستایینیه‌كه‌ روونکردنەوەیەک بڵاودەکەنەوە و رایدەگەیەنن هەڵدانەوەی گۆڕەکەی دوورە لە راستیەوە. 

سۆران رەشید، بە ناوی بنەمالەی ئه‌و مامۆستا ئاینییه‌كه‌ی كه‌ به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانی له‌ده‌ست دا، لە روونکردنەوەکەدا رایگه‌یاندووه‌ "گوایە گۆڕی مامۆستا هەڵدراوەتەوەو شۆراوەو دووبارە کراوەتەوە گۆڕەکەی، ئەمە بە هەموو شێوەیەک دوورە لە راستیەوە". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ " ئەو هەواڵە ناڕاستە لە هەندێ سایت و ماڵپەڕ بڵاوکراوەتەوە، ئێمه‌ ئەو تۆمەتانە رەتدەکەینەوە". 

مەلا رەشید تەمەنی 63 ساڵ بوو و وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند جگە لە کۆرۆنا نەخۆشی درێژخایەنیشی هەبووە، تا ئێستاش چەند کەسێک لە خانەوادەکەی تووشی کۆرۆنا بوون و لەژێر چاودێریدان. 

مەلا رەشید، مامۆستای ئاینی و پێشنوێژی مزگەوت بوو لە شاری سلێمانی، یەکەم کەس بوو کە لە هەرێمی کوردستان بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ دوای ئه‌وه‌ دێ كه‌ له‌هه‌ندێك په‌یج وا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن خانه‌واده‌كه‌یه‌وه‌ گۆڕیی مامۆستا ره‌شید هه‌ڵدراوه‌ته‌وه‌و شۆراوه‌و نوێژی له‌سه‌ر كراوه‌و دووباره‌ له‌هه‌مان شوێن نێژراوه‌ته‌وه‌.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©