نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاست دابەزی و حکومەتی هەرێم هۆشداری دەدات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاست دابەزی و حکومەتی هەرێم هۆشداری دەدات

نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاست دابەزی و حکومەتی هەرێم هۆشداری دەدات

پرس میدیا

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٢٦ دۆلار و ٦٨ سەنتە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکا بە ٢١ دۆلار و ١٨ سەنتە کە ئەمەش نزمترین ئاستە لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ تۆمارکرابێت، گەر تا سێ مانگی داهاتوو نرخی نەوت بەرزنەبێتەوە، حکومەتی هەرێم ئیفلاس دەکات. 

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە جیهاندا نرخی نەوت بەشیوەیەکی بەرچاو زۆر دابەزیوە و زیانی بەر ئابووری ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهان گەیاندووە، بەتایبەت ئەو وڵاتانەی لە ڕووی ئابووریەوە بە ڕێژەیەکی بەرچاو پشتیان بە نەوت بەستووە. 

عێراق و هەرێمی کوردستان یەکێکن لەو وڵاتانەی کە بۆ دابینکردنی مووچە و بودجەی وڵات بەڕێژەی ٪٩٠ پشتیان بە نەوت بەستووە، لە ئێستاشدا کە نرخی نەوت دابەزیوە، هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان هۆشداری دارمانی ئابووریان داوە و بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە کۆبوونەوەی دوێنێ سێشەممە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٠ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، "هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌رده‌م قه‌یرانێكى دیكه‌ی قوڵی دارایی دایە به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وت و قه‌یرانى كۆڕۆناوە کە هەردووکیان کاریگەرییان لەسەر تەواوی جیهان دروستکردووە" 

ئاماژە بەوەشکراوە، "گەر نرخی نەوت لە سێ مانگی داهاتوو بەرزنەبێتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیفلاس دەکات، هەروەها لە مانگی داهاتوو دەستکاری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و میکانزمێکی دیکە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بەکار دەهێنرێت". 

ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا ماوەی دوو مانگە زیاتر لە ١٢٥ وڵاتی جیهانی گرتووەتەوە و تا ئێستا ٨ هەزار و ٦٦٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٠٤ هەزار و ٧١٠ کەسی دیکە هەڵگری ڤایرۆسەکەن، هەروەها ٨٢ هەزار و ٨٦٢ توشبوو چاکبوونەتەوە.

ئامادەکردن: پێشکەوت

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©