كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌ر به‌پارێزگای هەولێر كەرەنتینە دەكرێن - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌ر به‌پارێزگای هەولێر كەرەنتینە دەكرێن

كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌ر به‌پارێزگای هەولێر كەرەنتینە دەكرێن

پرس میدیا 

بە بڕیاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم و لەپێناو ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم دانیشتووانی كۆمەڵگەی سێبیران لە سنووری هەولێر كەرەنتینە دەكرێن. 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، هاووڵاتییەكی دانیشتووانی كۆمەڵگای سێبیران لە شارەدێی ڕزگاری، كە سەر بە شارۆچكەی خەبات-ە تووشی كۆرۆنا بووە، بەو هۆیەوە بڕیاردراوە سەرجەم دانیشتووانی كۆمەڵگەكە كەرەنتینە بكرێن. 

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە دانیشتووانی ئەو كۆمەڵگەیە پشكنینی كۆرۆنایان بۆ دەكرێت، كە ژمارەیان زیاتر لە پێنج هەزار كەسە. 

هه‌روه‌ها تۆڵه‌ مه‌هدی خۆشناو به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی رزگاری راگه‌یاند، ئه‌و هاوڵاتییه‌ خێزانداره‌ و 15ی مانگی شوبات له‌ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تازه‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ی لێ دیاری داوه‌. 

هه‌تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان 54 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوەو تا ئێستاش 13 كەس چاكبوونەتەوەو یه‌ك حاڵه‌تی مردنیش تۆمار كراوه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©