دوو فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌پۆسته‌كانیان دوورخرانه‌وه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دوو فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌پۆسته‌كانیان دوورخرانه‌وه‌

دوو فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌پۆسته‌كانیان دوورخرانه‌وه‌

پرس میدیا 

به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به‌ پرەنسیپەکانی وەزارەت، بە فەرمانی وەزیری پێشمەرگە، دوو فەرماندەی باڵای پێشمەرگە لە پۆسته‌كانیان دوورخرانه‌وه‌. 

كه‌ناڵی رووداو بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ بە فەرمانی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، هه‌ر یه‌ك له‌ لیوا سەربەست زێباری، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی رشته‌كان لە وەزارەتی پێشمەرگە و عەمید روکن رێبوار عەلی، فەرماندەی لیوای یەکی پیادەی کەرکووک لە پۆسته‌كانیان دوورخراونەتەوە. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، كه‌ دوورخستنەوەی هەردوو فەرماندەکە بەهۆی لادان بووه‌ لە پرەنسیپی سەربازی و بڵاوکردنەوەی بابەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. 

ئه‌م بڕیاره‌ دوای ئه‌وه‌ دێت، كه‌ له‌چەند رۆژی رابردوودا عەمید روکن رێبوار عەلی بەیاننامەیەکی لەسەر مووچەی پیشمه‌رگه‌ بڵاوکردەوەو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ پێسمەرگە لە دۆخێکی خراپدایە و ئەگەر مووچە زیاتر دوا بکەوێت پێشمەرگە هەڵوێستی جدی دەبێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©