بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی: لەماڵەوە یادی نەورۆز بكەنەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی:  لەماڵەوە یادی نەورۆز بكەنەوە

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی: لەماڵەوە یادی نەورۆز بكەنەوە


پرس میدیا

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی داواده‌كات، هاوڵاتیان ئه‌مساڵ یادی نه‌ورۆز له‌ماڵه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌.

د. سه‌باح هه‌ورامی، له‌په‌یامێكدا كه‌ له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆزی له‌ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی كردووه‌.

هه‌ورامی لەپەیامەكەی دەڵێت "ئه‌مساڵ یادی نه‌ورۆز له‌ ماڵه‌كانتان بكه‌ن و بمێننه‌وه‌، رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن".

هەروەك  هۆشداریشی له‌ زیادبونی ژماره‌ی توشبوان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا داوه‌و باسی له‌وه‌كردوه‌، حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا روو له‌ هه‌ڵكشانه‌.

به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی حكومه‌تی هه‌رێم، 41 حاڵه‌تی توشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه‌ و 13 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ك حاڵه‌تێكی گیان له‌ ده‌ستدانیش تۆمار كراوه‌.





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©