وتەبیژی حکومەتی هەرێم دەربارەی موچە رونکردنەوە دەدات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وتەبیژی حکومەتی هەرێم دەربارەی موچە رونکردنەوە دەدات

وتەبیژی حکومەتی هەرێم دەربارەی موچە رونکردنەوە دەدات

پرس میدیا

ئه‌مشه‌و وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم، رایگەیاند، به‌مزوانه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت، دڵنیاییشی دا کە پارەکانیان لە خەزێنەکانی وەزارەتی داراییدا ئامادەیە.


جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكیدا ئەمشەو ئاشكرایكرد، خشته‌ی پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی مه‌ده‌نیی و سه‌ربازیی كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌، هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردانه‌هاتووه‌، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌و رێكارانه‌ی كه‌ بۆ پاراستنی هاووڵاتیان له‌ به‌رامبه‌ر نه‌خۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیراوه‌ته‌به‌ر، ده‌كه‌وێته‌ دوای ئه‌و رێكارانه‌.

جەختیشکردەوە:" فه‌رمانبه‌ران، هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه موچه‌كانیان له‌ خزێنه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌یه‌ و به‌م زوانه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كرێت".

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم راشیگەیاند: "ئه‌م رێكارانه‌ش ته‌نیا بۆ پاراستنی ته‌ندروستیی فه‌رمانبه‌ران، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش و خانه‌واده‌كانیان گیراوه‌ته‌به‌ر".


داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©