ئەڵمانیا رێکارەکان توند دەکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەڵمانیا رێکارەکان توند دەکات

ئەڵمانیا رێکارەکان توند دەکات

پرس میدیا

راوێژكاری ئەڵمانیا، بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چەندین رێنماییەكی تووند دەربارەی چالاکیی و جوڵەی هاووڵاتیان لەوڵاتەکەی رادەگەینێت.


ئەنگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئەڵمانیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانووسیدا بۆ میدیاکانی راگەیاند، هەتا بۆ ئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر بڵاونەبێتەوە، ناچارین كۆمەڵە رێنماییەكی تووند دەربارەی چالاكییە جۆراوجۆرەكانی هاووڵاتیان لە وڵاتەكەی جێبەجێبکەین.

مێركڵ ئاماژەی بەوەشدا، بێخگەلە لە فرۆشگاكانی خۆراك، هەموو فرۆشگا بازرگانییەكان بڕیاری داخستنیان دراوە، ھەروەھا رێنمایی تووند دەربارەی شێوازی كاركردن لە رێستۆڕانتەكانیشدا گیراوەتەبەر.

ئاماژەی بەوەشکرد، بێجگە لە شوێنە رۆشنبیرییەكان و كەمكردنەوەی گواستنەوە لە ناو و دەرەوەی وڵاتەکە، پابەندبوون بەو رێنماییانە ئەوا یارمەتیدەر دەبێت بۆ تێپەڕاندنی ئەو قۆناخە سەختەی كە ئێستا بەرۆكی جیھانی گرتووە.

راوێژکاری ئەڵمانیا راشیگەیاند، كە واڵاتانی جی٢٠ بە هاوکارییکردن لەگەڵ یەکتر رێككەوتوون، كە رێوشێنە پێویستەکان بگرنەبەر بەمەبەستی ئەوەی رووبەڕووی کاریگەرییە خراپەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتستینەوە.



داڕشتنەوە: باران





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©