پشکنینی کۆرۆنا لە گەڕەکەکان ئەنجام دەدرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پشکنینی کۆرۆنا لە گەڕەکەکان ئەنجام دەدرێت

پشکنینی کۆرۆنا لە گەڕەکەکان ئەنجام دەدرێت

پرس میدیا

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، "بەمەبەستی خۆپارێزی و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پشکنین لە سەرجەم گەڕەکەکان ئەنجام دەدرێت". 

دکتۆر یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٠ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "وەک یەکەمین شار لەسەر ئاستی هەموو عێراق لە ڕێگەی پێنج تیمی شارەزاوە هەڵمەتی پشکنین لە گەڕەکەکان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا دەست پێدەکات و لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا ئەنجامی پشکنینەکە دەردەچێت". 

ئاماژەی بەوەشکرد، "تیمەکان دەچنە بازاڕی سەرچنار و شەقامی سەرەکی نەخۆشخانەی شۆڕش و بەختیاری و زەرەگەتە و شەقامی سیمەتری سلێمانی، هەروەها نمونەی پشکنین لە مارکێتەکان دادەنرێت". 

باسی لەوەشکرد، "حاڵەتی پۆزەتیڤ واتا بوونی ڤایرۆسەکە و نێگەتڤ واتا نەبوونی ڤایرۆسەکە، هەروەها سەرجەم ئەم رێکارانە لە پێناو هاوڵاتیاندایە و داوا دەکەین رێنماییەکان جێبەجێ بکەن، بەپێچوانەوە ناچار بە دەرکردنی رێکاری توندتر دەبین".

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©