دوو بڕیاری توند لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دوو بڕیاری توند لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە

دوو بڕیاری توند لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە

پرس میدیا

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی خۆپارێزی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوو بریاری توندی بۆ شۆفێران دەرکرد. 

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا کە واژۆی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی لەسەرە ئاماژە بەوەکراوە، "بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی پێماندراوە لە وەزارەتی ناوخۆ ژمارە ٦ی ساڵی ٢٠٠٨ و یاسای هاتووجۆی ژمارە ٨٦ی ساڵی ٢٠٠٤ بریاردرا بە دەرچوواندنی ئەم بڕیارانە". 

یەکەم، پێبژاردنی بڕی ١٠٠ هەزار دینار بۆ ئەو شۆفێرانەی بەپێچەوانەی بریارەکان هاتووچۆ دەکەن بۆ جاری یەکەم. 

دووەم، دەست بەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل بۆماوەی ٥ ڕۆژ و پێبژاردنی بڕی ٣٠٠ هەزار دینار بۆ ئەو شۆفێرانەی بە پێچەوانەی بڕیارەکان هاتووچۆ دەکەن بۆ جاری دووەم. 

سێهەم، بڕیارەکان لە رۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێت.

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©