یه‌كێتی په‌یامێك ئاراسته‌ی پارتی ده‌كات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

یه‌كێتی په‌یامێك ئاراسته‌ی پارتی ده‌كات

یه‌كێتی په‌یامێك ئاراسته‌ی پارتی ده‌كات

پرس میدیا 

وته‌بێژی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، جێگه‌ی پرسیاره‌، كه پارتی به‌ چ مه‌رامێك، گوتارێكی‌ سیاسی له‌م جۆره‌،‌ له‌دژی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌‌ ده‌بات. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئەگەر ئەمە سیاسەتی پارتی بێت، سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و چاره‌نووسی نادیار ده‌بات و،  مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانی نێوانیشمان ده‌خاته‌ به‌رده‌م پرسیار و مەترسی‌. 

ئه‌مڕۆ وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ "جێگه‌ی نیگه‌رانیی قووڵمانه‌ كه‌ به‌بێ هیچ پاساوێك، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كردۆته‌وه‌ كه به‌شی هه‌ره‌زۆری هێرشكردنه‌ بۆ سه‌ر به‌ڕێز هه‌ڤاڵ لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌. هه‌ر ئه‌مڕۆ، نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ راگه‌یه‌ندراوێك دا له‌سه‌ر ده‌زگای زانیاری، دووباره‌ و به‌مه‌به‌ست و به‌ خراپ ناوی به‌ڕێزیانی هێناوه‌ و خۆی خستۆته‌ ئاستی لایه‌نداریی نه‌ك بێ لایه‌نی". 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ "ئایا له‌م كاته‌دا چ سودێك ده‌بینرێت له‌ هه‌ڵگیرساندنی ئاژاوه‌ له‌نێوان سه‌ركردایه‌تی ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانی سه‌ر به‌ حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان". 

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه‌ "جێگه‌ی پرسیاریشه‌، كه ئایا پارتی دیمۆکراتی کوردستان به‌ چ مه‌رامێك، گوتارێكی‌ سیاسی له‌م جۆره‌،‌ له‌دژی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ڕێوه‌‌ ده‌بات. به‌تایبه‌ت له‌م دۆخه‌ هه‌ستیار و ئاڵۆزه‌دا كه‌ گه‌له‌كه‌مان له‌هه‌موو كات زیاتر پێویستی به‌ ته‌بایی و یه‌كڕزیی و پێكه‌وه‌ ژیان هه‌بووه‌". 


ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌... 

بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان 

جێگه‌ی نیگه‌رانیی قووڵمانه‌ كه‌ به‌بێ هیچ پاساوێك، ئه‌مڕۆ ٢٠ \ ٣\ ٢٠٢٠، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كردۆته‌وه‌ كه به‌شی هه‌ره‌زۆری هێرشكردنه‌ بۆ سه‌ر به‌ڕێز هه‌ڤاڵ لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌. هه‌ر ئه‌مڕۆ، نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێك دا له‌سه‌ر ده‌زگای زانیاری، دووباره‌ و به‌مه‌به‌ست و به‌ خراپ ناوی به‌ڕێزیانی هێناوه‌ و خۆی خستۆته‌ ئاستی لایه‌نداریی نه‌ك بێ لایه‌نی. 

بۆ ئاگاداریی هه‌موو لایه‌ك، ئاژانسی زانیاری به‌ فه‌رمی به‌شێكه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ و له‌ دوای كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتی، به‌ڕێز هه‌ڤاڵ لاهور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌ دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نه‌ماوه‌. هه‌رچه‌ند ئه‌م گۆڕانكارییانه‌، پاساو نادات به‌ په‌لاماردانی ئاژانسی زانیاری له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه‌، به‌ڵام‌ جێی سه‌رسوڕمانه‌ ئه‌گه‌ر نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئاگاداری ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ نه‌بن.‌‌ ئایا له‌م كاته‌دا چ سودێك ده‌بینرێت له‌ هه‌ڵگیرساندنی ئاژاوه‌ له‌نێوان سه‌ركردایه‌تی ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانی سه‌ر به‌ حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها جێگه‌ی پرسیاریشه‌، كه ئایا پارتی دیمۆکراتی کوردستان به‌ چ مه‌رامێك، گوتارێكی‌ سیاسی له‌م جۆره‌،‌ له‌دژی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ڕێوه‌‌ ده‌بات. به‌تایبه‌ت له‌م دۆخه‌ هه‌ستیار و ئاڵۆزه‌دا كه‌ گه‌له‌كه‌مان له‌هه‌موو كات زیاتر پێویستی به‌ ته‌بایی و یه‌كڕزیی و پێكه‌وه‌ ژیان هه‌بووه‌. 

ئه‌م شێوازه‌ له‌ په‌یوه‌ندیی سیاسی، ئەگەر ئەمە سیاسەتی پارتی بێت، سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و چاره‌نووسی نادیار ده‌بات و، هه‌ڵوه‌سته‌ی جدیمان پێ ده‌كات له‌سه‌ر راستگۆیی پارتی‌ بۆ شه‌راكه‌تی سیاسی و، ئاینده‌ی ره‌وایی مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانی نێوانیشمان ده‌خاته‌ به‌رده‌م پرسیار و مەترسی‌. 

وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان 

٢٠\٣\٢٠٢٠

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©