وەزارەتی ناوخۆ ١٥ بڕیاری نوێی دەرکرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزارەتی ناوخۆ ١٥ بڕیاری نوێی دەرکرد

وەزارەتی ناوخۆ ١٥ بڕیاری نوێی دەرکرد

پرس میدیا

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هیچ جۆره‌ هاتوچۆیه‌ك له‌كاتژمێر ١٢ی شه‌و تا شه‌ش-ی به‌یانی رێگه‌پێدراو نییه‌، بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆش تاوه‌كو یه‌ك-ی نیسان درێژدەکرێت.


ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ١٥ بڕیاری نوێی دەر‌باره‌ی رێکارە خۆپارێزییەکانی ‌ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركرد ئاماژەی بەوەدەکات، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له‌ته‌واوی پارێزگاكانی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین و یه‌كه‌ ئیداریه‌كان تا٢٠٢٠/٤/١ درێژدەکرێتەوە، هه‌ر شۆفێرێكیش سه‌رپێچی بكات به‌توندی سزاده‌درێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هیچ هاتووچۆیه‌ك رێگه‌ پێدراو نییه‌ له‌كاتژمێر ١٢ی شه‌و تا شه‌ش-ی به‌یانی، جگه‌ له‌ ئۆتۆمبێله‌كانی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌ئه‌ركدان و ئۆتۆمبێلی ئه‌مبوڵانس و ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی رێگه‌پێدراون، هاتووچۆی پیاده‌ش قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت جگه‌ له‌حاڵه‌تی دابینكردنی پێداویستیی رۆژانه ‌و حاڵه‌تی نه‌خۆشی، ئه‌وانه‌شی سه‌رپێچی ده‌كه‌ن رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.

راشیگه‌یاندوه‌: هه‌ر كه‌سێك سه‌ر به‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی راسپێردراو به‌رێكاره‌كانی سه‌ره‌وه‌ كه‌مته‌رخه‌می بنوێنێت، له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌م به‌یانه‌ له‌كاتی ئه‌ركدا، یان پێشێلی بكات ئه‌گه‌ر له‌ئه‌ركدا نه‌بێت، به‌ ١٠ رۆژ زیندانی سزا ده‌درێت.

ئەوەش لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، هاتووچۆی نێوان پارێزگاو ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك راده‌گیرێت له‌حاڵه‌تی زۆر پێویست ته‌نها ره‌زامه‌ندی ژوری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان ده‌بێت.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ به‌شێكی تر بڕیاره‌كانیدا ئەوەشی راگەیاندوە، هیچ فه‌رمانبه‌ر یان ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندێك كه‌ له ‌پارێزگاكانی تری عێراق خزمه‌ت ده‌كه‌ن، رێگه‌یان پێنادرێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر دانیشتوی هه‌رێمیش بن.

وێنەی راگەیاندراوەکانی وەزارەتی ناوخۆ:




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©