باشتریین شارەکانی جیهان بۆ خۆشگوزەرانی دیاریکران - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

باشتریین شارەکانی جیهان بۆ خۆشگوزەرانی دیاریکران

باشتریین شارەکانی جیهان بۆ خۆشگوزەرانی دیاریکران

پرس میدیا

نەتەوەیەکگرتوەکان، رایگەیاند، بە گوێرەی پێوەرەکانی خۆشگوزەرانی هاووڵاتیان، بونی ژینگەیەکی پاک و زیادکردنی رێژەی سەوزایی هەردوو شاری ئەبوزەبی و دوبەی لە ئیمارات باشترین شاری عەرەبیین.


بەگوێرەی نوێترین ئاماری تۆڕی گەشەپێدانی بەردەوامی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ یەکەمجار ئەمساڵ راپۆرتی خۆی دەربارەی ئاستی شارەکانی جیهان راگەیاندوە، بەگوێرەی ریزبەندییەکە وڵاتی فینلاند بۆ سێیەم ساڵ لەسەر یەک وەک باشترین وڵاتی جیهان بۆ دابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتییەکانی هەڵبژێردراوە، بۆ ئەمساڵیش بونی ژینگەیەکی پاک و زیادکردنی رێژەی سەوزایی وەکو یەکێک لە پێوەرە سەرەکییەکانی خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیان دیاریکراوە.

لە ریزبەندییەکەدا وڵاتی ئیمارات لە پێشەوەی بەشێکی فراوان لە وڵاتانی ئەوروپییی و ئاسیایە و بۆ ساڵی شەشەم لەسەر یەک ئیمارات وەک باشترین وڵاتی عەرەبیی بۆ خۆشگوزەرانییی هاوڵاتییەکانی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دیاریکراوە.

تۆڕی گەشەپێدانی کە کا دەکات بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتە خزمەتگوزارییەکان بۆ خزمەتی مرۆڤایەتیی و پاکردنەوەی ژینگە خۆی لە ١٧ بواردا کاردەکات و ئاماژە بەوەدەکات، بە بەدیهێنانشیان حکومەتەکان دەتوانن تا ئاستێک خۆشگوزەرانی بۆ هااوڵاتیانی وڵاتەکەیان دابین بکەن، نەتەوە یەکگرتوەکان هیوادەخوازێت تاوەکو ساڵی ٢٠٣٠ بەرنامەکانی پەیوەست بە گەشەپێدانی بەردەوام بگاتە ئەنجام.

ئاماژە بەوەشکراوە، ریزبەندی ئەو شارانە لەسەر ئاستی جیهان گرنگیی خۆی هەیە، لەبەرئەوە زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی جیهان لە شار و کۆمەڵگا پێشکەوتوەکاندا دەژین، لە ریزبەندییەکەشدا ١٨٦ شاری جیهان پێشبڕکێدابوون.

داڕشتنەوە: باران





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©