پارێزگاری سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پارێزگاری سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

پارێزگاری سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

پرس میدیا

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ١٥ بڕیاری نوێی بۆ پارێزگای سلێمانی دەرکرد و هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە. 

دەقی بڕیارەکانی هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی: 

بۆ/ هەموو یەكە كارگێڕیی و
فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی
بابەت/ گشتاندن 

ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، بە سەرپەرشتی د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبۆوە. لە كۆبوونەوەكەدا بەوردیی گفتوگۆو هەڵسەنگاندن بۆ میكانیزم و ڕێكارەكانی باشتر خۆپارێزیی‌و چارەسەرسازیی پەتای كۆرۆنا كرا.
لە كۆتاییدا بڕیار لەسەر ئەم خاڵانە دران و پێویستە هەموو لایەك بەتەواوی پابەندبن بە جێبەجێكردنیانەوە: 

١- بەپێی ئاماژە تەندروستیەكان، ئێستا لە قۆناغێكی هەستیارو زۆر مەترسیداری بڵاوبوونەوەو تووشبوونی پەتای كۆرۆناداین، بۆیە پێویستە هەموولایەك باشترو وردترو بە هەناسەیەكی درێژترەوە لە ماڵەكانیاندا بمێننەوەو لەڕووی تەندروستی‌و خۆپارێزییەوە خۆیان بۆماوەیەكی درێژتر لەوەی چاوەڕواندەكرا ئامادە بكەن. ڕێكاری یاسایی توند بەرامبەر هەر كەسێك دەگیرێتەبەر، كە پابەندی ڕێنماییە تەندروستی‌و كارگێڕیی‌و ئارامییەكان نەبێت. 

٢- پێویستە هاووڵاتیان چ بە پێ‌ چ بە ئۆتۆمبێل و هەر هۆكارێكی تر، هاتنە دەرەوەو هاتووچۆكردن بەتەواوی ڕابگرن‌و تەنها لە حاڵەتی زۆر پێویستدا نەبێت نەیەنە دەرەوە، بەپێچەوانەوە ڕێكاری یاسایی بەرامبەر ئەوكەسانەش دەگیرێتەبەر كە ڕەوشی قەدەغەكردنی هاتووچۆ لە هەر شوێنێكدا تێكبدەن (كۆڵان، گەڕەك، شەقام، شارو شارۆچكەكاندا). 

٣- بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەبەردەوامیی زانیاریی‌و ڕێنمایی دروست‌و ڕاست بەشێوەیەكی شەفافانەو ئاشكرایانە لەسەر ڕەوشی پەتاكەو كەیسەكان‌و دۆخی تەشەنەسەندنی بڵاودەكاتەوە، تەنها سەرچاوەی بڵاوكردنەوەی ئەو زانیارییانە دەبێت لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا، بەتایبەتی كە لایەنی تەندروستی لە عێراق‌و هەرێمدا متمانەی تەواویان بە ڕێكار‌و پشكنینەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەخشیوە، متمانەی تەواوتان بە ڕێكارو ئاكامی پشكنینەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هەبێت. 

٤- هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە ژمارەی تووشبووان لە هەڵكشاندایە، بۆئەوەی ئێوە نەبن بە یەكێك لەو تووشبووانەو دەرفەتی چارەسەركردن بە تووشبووەكان ببەخشن، پێویستە لە ماڵەكانتاندا بمێننەوەو پەیڕەوی ڕێنماییە تەندروستیەكان بكەن، كە تەنها چارەسەری سەرەكیی ئەم پەتایەیە. 

٥- ڕێكاری یاسایی لەبەرامبەر هەر كەسێكدا لە هەر پلەوپایەو پۆستێكدا بێت دەگیرێتەبەر، گەر دەستبخاتە ناو كاری دامودەزگا تەندروستیەكانەوە، هیچ جیاوازییەك لەنێوان هیچ كەسێكدا ناكرێت‌و كەرتی تەندروستی بە ئەمانەتەوە خزمەتی هەموو كەسێك دەكات. 

٦- یەكە كارگێڕییەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی ڕاسپێردران بە هەماهەنگیی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا ڕێوشوێنی كاركردن لە بوارەكانی (خواردنی خێرا، نۆڕینگەكان) دیاریبكەن. 

٧- هەر هاتووچۆیەكی پێویست لەنێوان یەكە كارگێڕییەكاندا لە سەعات (١٢)ی شەو بۆ (٦)ی بەیانی دەبێت‌و هیچ مۆڵەتێكی ڕێگەپێدان لەنێوان یەكە كارگێڕییەكاندا ناكرێت، بە ئاگاداریی ڕاستەوخۆی پارێزگای سلێمانی نەبێت. 

٨- بڕی پێویستی (سوتەمەنی، خۆراك، پێداویستیە سەرەكیەكان، سەوزەو میوە) دابین كراون‌و ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكان بەردەوامن، یەكە كارگێڕییەكان لەڕێی لیژنەكانیانەوە چاودێری وردی نرخ و كوالێتی و قەبارەی خستنەڕوویان دەكەن‌و هەركەسێك هەوڵی قۆرخكاریی‌و شاردنەوەی كاڵا بدات، سزای یاسایی توند دەدرێت. 

٩- لیژنەی ئارامیی یەكە كارگێڕییەكان ڕاسپێردران، لەسەر بنەمای پێشهاتە نوێكانی ئەم پەتایە، پلان‌و ڕێكاری نوێ‌ بۆ باشتر خزمەتكردنی هاووڵاتیان‌و گەیاندنی خزمەتگوزارییەكان دابڕێژنەوە. 

١٠- نەخۆشخانە ڕاوێژكارییەكانی (ددان) لە سلێمانیدا ڕۆژانە بەدرێژایی (٢٤) سەعات خزمەتگوزاریی پێشكەش دەكەن‌و ئەم نەخۆشخانانە بەردەوام كراوە دەبن (پیرەمێرد، شۆڕش، فایەقی حاجی عەلی). 

١١- تا ڕۆژی ٢٣/ ٣/ ٢٠٢٠ بازاڕی دراو و حەواڵە ناكرێتەوەو ڕێوشوێنی تەندروستی گونجاو بۆ ئەم بوارە دیاریدەكرێت. 

١٢- بە هەماهەنگیی لەگەڵ فەرمانگەی داواكاری گشتیدا دەستبەسەر هەر مەڕوماڵاتێكی قاچاخدا دەگیرێت‌و بەهیچ شێوەیەك ناگەڕێنرێتەوە بۆ خاوەنەكەی ‌و ڕێكاری یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەكەیدا دەگیرێتەبەر. 

١٣- ڕێگا سەرەكییەكان تەسك‌و دیاریكراو دەكرێن‌و هاتووچۆ لە زۆربەی شەقام‌و ڕێگا سەرەكییەكانی ناوشاری سلێمانیدا ڕادەگیرێن. 

١٤- هەر كەس‌و دەستەو لایەن‌و كۆمپانیایەك دەیەوێت ڕاستەوخۆ خۆی كاری خێرخوازیی بكات، پێویستە كارەكانی گواستنەوەو دابەشكردن بخاتە نێوان سەعات (١٢)ی شەو بۆ (٦)ی بەیانی و ڕێگە بە هیچ كەمپین‌و دیاریكردنی شوێنێك بۆ كۆكردنەوەی كۆمەك نادرێت. 

١٥- بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕاسپێردرا، بەرنامەی گونجاو و پێویست بخاتە بەردەستی كەرتی تایبەت بەمەبەستی ڕاهێنان‌و خۆئامادەكردنی كارمەندەكانیان بۆ پشتیوانیكردنی كەرتی گشتیی لە هەر دۆخێكی پێویستدا. 

لەگەڵ رێزدا…
د.هەڤاڵ ئەبوبەكر
پارێزگاری سلێمانی
٢١/ ٣/ ٢٠٢٠ 

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©