بۆچونی پارتی لەبارەی راسپاردنی زورفی بۆ پێکهێنانی حکومەت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بۆچونی پارتی لەبارەی راسپاردنی زورفی بۆ پێکهێنانی حکومەت

بۆچونی پارتی لەبارەی راسپاردنی زورفی بۆ پێکهێنانی حکومەت


پرس میدیا 

فراکسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆچونی خۆی لەبارەی راسپاردنی عەدنان زورفی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ئاشکراکرد و دەڵێت، لەراوێژدان لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی هەرێم بۆ دروستکردنی هەڵوێستێکی یەکگرتوی نیشتیمانی لەوبارەیەوە، لەئێستادا هیچ بڕیارێک نادەن.

ئارام باڵتی، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، لەئێستادا لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی هەرێم لەراوێژ و گفتوگۆدان بۆ دروستکردنی بڕیارێکی یەکگرتوی نیشتیمانی لەبارەی راسپاردنی عەدنان زورفی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوان لەپرسی پێکهێنانی کابینەکانی نوێی حکومەتی عێراقدا، پشت بەپێوانە و بنەما جێگیرەکانی هەرێمی کوردستان دەبەستن.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ سەرۆك كۆمار بەفەرمی زورفی بۆ پێكهێنانی حكومەت راسپارد هەرچەنەد لەسەرەتاوە گەورەترینف فراكسیۆنی پەرلەمانی كە هاوپەیمانی فەتحە دژایەتی خۆی بۆ كاندیدكردنی عەدنان زورفی راگەیاند، لایەنەكانی دیكەش هێشتا هەڵوێستی خۆیان رانەگەیاندووە. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©