بارزانی هاوکارییەکی بەپەلەی یەک ملیاری دەداتە دهۆک - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بارزانی هاوکارییەکی بەپەلەی یەک ملیاری دەداتە دهۆک

بارزانی هاوکارییەکی بەپەلەی یەک ملیاری دەداتە دهۆک

پرس میدیا

بارزانی هاوكارییەكی یەك ملیار دیناری بەپەلە دەداتە ئیدارەی پارێزگای دهۆک، وەک هاوکاریی بۆ ئەوانەی کە بەهۆی باران و لافاوەوە زیانیان لێکەوتووە.


سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكیدا بڵاویكردەوە، تیایدا هاتووە: پاشنیوەڕۆژی ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/3/2020 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ فەرهاد ئەترووشی، پارێزگاری دهۆك، نێچیرڤان بارزانی، وێڕای سەرەخۆشی و هاوخەمی بۆ خێزان و كەسوكاری ئەو دوو قوربانییەی لە ئەنجامی لافاوەكانی سنووری پارێزگاكە لە سێمێل و زاخۆ گیانیان لە دەستدا، بە وردی بەدواداچوون بۆ دۆخی لێقەوماوان و بەهاناوەچوون و چۆنیەتیی هاوكاریكردن و یارمەتیدانی لێقەوماوان و زیانمەندان دەكات.

جەختیشکراوەتەوە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پشتگیری بۆ كاری دامودەزگا پەیوەندارەكان بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوان دووپاتكردۆتەوە، بڕیاریدا وەك هاوكارییەكی بەپەلەی بەهاناوەچوون، بڕی (یەك ملیار دینار) لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانەوە، پێشكەش بە ئیدارەی پارێزگای دهۆك بكرێت.

داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©