قایمقامی سلێمانی هۆشداری دەدات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

قایمقامی سلێمانی هۆشداری دەدات

قایمقامی سلێمانی هۆشداری دەدات

پرس میدیا

قایمقامی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، "داوا لە هاوڵاتیان دەکەین زیاتر پابەندی رێنماییەکان بن، چەند رۆژی داهاتوو رۆژانێکی هەستیار دەبن". 

ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "لە ئێستادا لە قۆناغی رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناداین و داوا لە سەرجەم هاوڵاتیان دەکەین پابەندی رێنماییەکان بن، چەند ڕۆژی داهاتوو رۆژانێکی هەستیار و یەکلاکەرەوە دەبن". 

ئاماژەی بەوەشکرد، "توانیومانە بەباشی مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەین و ڕیگری لە زیاتر تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە بکەین، هەروەها پابەندی هاوڵاتیان و قەدەغەی هاتووچۆ هۆکاری سەرەکی سەرکەوتنی پلانەکانی حکومەتن بۆ رووبەرووبونەوەی کۆرۆنا".

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لیژنەکانی تەندروستی و قایمقامییەت و بەڕێوبەرایەتی پارێزگاکان بەردەوامن لە بڵاوکردنەوەی رێکاری پێویست و خۆپارێزی.

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©