ئایه‌توڵایه‌كی ئێران گیانی له‌ده‌ستدا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئایه‌توڵایه‌كی ئێران گیانی له‌ده‌ستدا

ئایه‌توڵایه‌كی ئێران گیانی له‌ده‌ستدا

پرس میدیا

میدیای فه‌رمی ئێران رایگه‌یاند، ئەندامێکی ئەنجومەی شارەزایانی ئێران به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوه‌ گیانی لەدەست دا. 

ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ئێران پشت به‌ستن به‌ پێگەی فەرمی ئەنجومەنی شارەزایانی وڵاته‌كه‌ی، بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە ئایەتوڵا هاشم بەتحائی گولپایه‌گانی، نوێنه‌ری پارێزگای تاران لە ئەنجومەنی شارەزایانی ئێران بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، كه‌ گولپایه‌گانی دوو رۆژ پێشتر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، بەیانی ئەمڕۆ لە تەمەنی 79 ساڵیدا لە نەخۆشخانەی شه‌هید به‌هه‌شتی قوم گیانی لەدەستداوە. 

پێشتریش چه‌ندین به‌رپرسی باڵای ئێرانی به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. 

لە دوای چین و ئیتاڵیا، زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ئێران تۆمار كراوه‌، كه‌ هه‌تا ئێستا 13 هەزارو 938 حاڵەتی تووشبوون و 724 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئێران تۆمارکراوەو هه‌روه‌ها 4 هه‌زار و 590 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌. 





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©