دۆناڵد ترەمپ: بەسەركەوتووی دەستمان بە تاقیكردنەوەی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دۆناڵد ترەمپ: بەسەركەوتووی دەستمان بە تاقیكردنەوەی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد

دۆناڵد ترەمپ: بەسەركەوتووی دەستمان بە تاقیكردنەوەی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد


پرس میدیا 

دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە دەستیان بەتاقیكردنەوەی دژە كۆرۆنا كردووە و كاریگەری بەرهەمداریشی دەبێت. 


ترەمپ ئەمشەو دووشەممە لەوتارێكدا رایگەیاند، ئەمڕۆ وڵاتەكەی دەستی بە تاقیكردنەوەی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا كردووە و بەرەوپێشبردن لەو چارەسەرانەش دەكات. 

ئاماژەی بەوەشكرد، ڤاكسینەكە دەبنە هۆی كەمكردنەوەی كاریگەرییە لابەلاكانی دژە ڤایرۆسەكە لەسەر تەندروستی مرۆڤ و ئەنجامی ئەو هەنگاوەشیان بەرهەمدارە.

داواشی لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی كرد، گەشتكردن بوەستێنن و خواردن لە چێشتخانەكان نەخۆن.

جەختی لەوەشكردەوە، ئیدارەی وڵاتەكەی لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا چەند رێنماییەكی سەخت بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا جێبەجێ دەكات.

هەروەك سەرۆكی داوای لەهاوڵاتیان كرد هەموو ئەو چالاكی و كۆبوونەوانە بوەستێنن، كە لە 10 كەس یان زیاتر تێیدا بەشدارن.

ئەوەقسانەی ترەمپ دوای ئەوەدێت، تاوەكو ئێستا 50 كەس بەكۆرۆنا لەئەمریكا گیانی لەدەستداوە و هەروەها زیاتر لە هەزار كەس توشی ڤایرۆسەكە بوون. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©