داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکرێت یادی کیمیابارانی هەڵەبجە نەکەنەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکرێت یادی کیمیابارانی هەڵەبجە نەکەنەوە

داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکرێت یادی کیمیابارانی هەڵەبجە نەکەنەوە

پرس میدیا

وەزارەتی رۆشنبیری و بەرێوەبەرایەتی گشتی راگەياندن و چاپ و بڵاوكردنەوه داوا لە سەرجەم میدیاکان دەکات هیچ بەرنامەیەک لەسەر ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە نەکرێت، ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. 

وەزارەتی رۆشنبیری و بەرێوەبەرایەتی گشتی راگەياندن و چاپ و بڵاوكردنەوه ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی ئازاری ٢٠٢٠ لە راگەیەنراوکدا داوا لە سەرجەم میدیای بینراو و بیستراوەکان دەکات "یادی کیمیابارانی ھەڵەبجەو پەتای کۆرۆنا بۆ یەکانگیری ھەڵمەتەکانی حکومەت و کەناڵەکانی راگەیاندن بۆ ڕوبەروبوونەوەی پەتای کۆرۆنا داوا دەکەین بۆ ئه‌م ساڵيادەی کیمیابارانی ھەڵەبجە کە دەکەوێتە ١٦ / ٣ / ٢٠٢٠ هيچ كه‌ناڵ و ده‌زگايه‌كی ڕاگه‌ياندن بێجگە له‌ گفتوگۆی ئه‌كادیمی و زانستی و لێدوانی فه‌رمی حكومه‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان هیچ به‌رنامه‌یه‌كی تايبه‌ت به‌ كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه په‌خش نه‌كات". 

ئاماژە بەوەشکراوە، "رەنگە ببێتە ھۆی خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ و شڵه‌ژانی ده‌روونی خه‌ڵكی شاری ھەڵەبجە به‌ تايبه‌تی و دانیشتوانی ھەرێمی کوردستان به‌گشتی كه‌ سه‌رئه‌نجام دەبێتە ھۆی دابه‌زينی به‌رگری له‌ش، ئه‌مەش‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنادا یەکناگرێتەوە". 

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©