مەترسییەکی گەورەی سەر سنورەکانی نێوان هەرێم و ئێران ئاشکرا دەبێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

مەترسییەکی گەورەی سەر سنورەکانی نێوان هەرێم و ئێران ئاشکرا دەبێت

مەترسییەکی گەورەی سەر سنورەکانی نێوان هەرێم و ئێران ئاشکرا دەبێت

پرس میدیا


بڕیاری هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ لەدوای کاتژمێر یەکی بەرەبەیانەوە دەرفەتی بۆ خەڵکانێک ڕەخساندووە کە بەبێ هۆکار هاتوچۆ دەکەن و هەندێکیشیان کە کاری قاچاخچێتی سەر سنورەکان دەکەن لەو کاتەدا بارەکانیان بگوازنەوە و ئەوەش دەبێتە هۆی بەرکەوتنیان لەگەڵ کەسانی ئێرانیی و بەو شێوەیەش ئەگەری زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەهێتر دەبێت.


پرس میدیا بەدواداچوونی بۆ ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، کە قەدەغەی هاتوچۆ لە کاتژمێر یەکی بەرەبەیانەوە تا شەشی بەیانی هەڵدەگرێت، دەرکەوت ئەو بڕیارە بووە بە دەرفەت لەبەردەم کەسانێکدا کە بەبێ هۆکار دەچنە دەرەوە و نزیکی سنورەکانی ئێران دەبنەوە و ئەگەری تێکەڵبوونیان بە کەسای ئێرانیش هەیە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە پرس میدیای ڕاگەیاند لەدوای کاتژمێر یەکی بەرەبەیانەوە، بە سەدان ئۆتۆبێل هاتوچۆ دەکەن و هەندێکیان بە ئاراستەی ئەو شوێنانە دەڕۆن کە ناوچەی سنورین، وەکو (تەوێڵە، بیارە، سەرگەت، دەرەیمەڕ) لە هەورامان و (موسەک، مەروێ، چۆمان، شانەخسێ) لە شارباژێڕ.

پرس میدیا زانیویەتی کە ئەو جوڵەیە لە زۆرێک لە سنورەکاندا هەیە و ئەگەری ئەوە لەئارادایە کە بەهۆی ئەوانەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر بڵاوبێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە تا ٢٣ی ئەم مانگە قەدەغەی هاتوچۆ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوە بەئامانجی ڕێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەشێک لە هاوڵاتیان کە لەو ناوچانەدا دەژین پرسیاری ئەوەیان لا دروستبووە کە بۆچی لە شەودا ڕێگە بەو هەموو هاتوچۆیە دەدرێت لە شوێنە سنورییەکان، ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شەودا ناگوازرێتەوە؟

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©