رێکخەری چالاکیەکەی گۆیژەسیتی دەستگیرکرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

رێکخەری چالاکیەکەی گۆیژەسیتی دەستگیرکرا

رێکخەری چالاکیەکەی گۆیژەسیتی دەستگیرکرا

پرس میدیا

قایمقامی سلێمانی رێکخەری چالاکیەکەی گۆیژەسیتی دەستگیرکرد و ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ لێپرسینەوەی یاسایی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌شداربووانی چالاكییه‌كه‌ ده‌كرێت. 

قایمقامیه‌تی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی چالاكییه‌كه‌ی گوێژه‌ سیتی بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، بەھۆی پابەند نەبوون بە بڕیارەکانی "ژووری بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی" و دروستکردنی قەرەباڵغی و کۆبونەوەی ھاڵاتیان بە پێچەوانەی رێنماییە تەندروستیەکان لەسەر سکاڵای داواکاری گشتی سلێمانی لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ رێکخەرانی چالاکییەکەی دوێنێی نێو یەکەی نیشتەجێبوونی "گۆیژە سیتی" لە سلێمانی کراوە". 

هه‌روه‌ها روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "لە بەرامبەر پابەند نەبونیان بە رێنمایی و بڕیارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە رووبەڕووی رێکاری یاسایی کراونەتەوە و کەسێکیش بەو ھۆکارە دەستگیر کراوە". 


ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌...
راگەیەندراوێک لە قائیمقامیەتی سلێمانیەوە ژمارە"٨" 

بەھۆی پابەند نەبوون بە بڕیارەکانی "ژووری بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی" و دروستکردنی قەرەباڵغی و کۆبونەوەی ھاڵاتیان بە پێچەوانەی رێنماییە تەندروستیەکان لەسەر سکاڵای داواکاری گشتی سلێمانی لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ رێکخەرانی چالاکییەکەی دوێنێی نێو یەکەی نیشتەجێبوونی "گۆیژە سیتی" لە سلێمانی کراوەو لە بەرامبەر پابەند نەبونیان بە رێنمایی و بڕیارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە رووبەڕووی رێکاری یاسایی کراونەتەوە و کەسێکیش بەو ھۆکارە دەستگیر کراوە، 

قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ رای گشتی رادەگەیەنێت: لەپێناو پاراستنی تەندروستی گشتی و دوورخستنەوەی ئەو مەترسیەی رووی کردووەتە ھەرێمی کوردستان، ناچار دەبین لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ ھەر کەس و لایەنێک بکەین کە ھۆکار بێت بۆ کۆبوەنەوەی ھاوڵاتیان و پابەند نەبوون بە بڕیارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی ، راشیدەگەیەنین لەم رووە رێکاری پێویست بەرامبەر ھەر کەسێک دەگیرێتەبەر کە پابەند نەبێت بەو بڕیار و رێنماییانەی کە راگەیەندراوە، قائیمقامیەتی سلێمانی داواش لە ھاوڵاتیان دەکات پابەندی بڕیاری قەدەغەی ھاتووچۆ بن و بۆ سەلامەتی خۆیان لە ماڵەکانیان بمێننەوە و رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن. 

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©