بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی: قۆناغێکی باشمان بڕیوە لە روبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی: قۆناغێکی باشمان بڕیوە لە روبەڕووبوونەوەی  كۆرۆنا

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی: قۆناغێکی باشمان بڕیوە لە روبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا


پرس میدیا

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا قۆناغی باشیان بڕیوە، داواش لە ھاووڵاتییان دەكات لە ماڵەكانیان بمێنەوە و زیاتر پابەندی رێنماییەكان بن.

د. سەباح ھەورامی، لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاندوە: "تا ئێستا قۆناغێکی باشمان لە رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیوە، تکاتان لێدەکەم لە ماڵەکانتان بمێننەوەو پابەندی زیاتری رێنماییە تەندروستییەکان بن، دەزانم بەشێکی زۆر لە کاسبکاران و هاووڵاتییان بەگشتی باری داراییان روو لەخراپییە بەهۆی ئەم رێنماییانەوە، داوای لێبوردنتان لێدەکەم، بەڵام تەندروستیتان لەسەرو هەموشتێکەوەیە".


ئەوەش لەكاتێكدایە، بەگوێرەی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 39 تووشبووە،  لەناویاندا 1 مردن هەیە و 13 نەخۆش بە تەواوی چاکبوونەتەوە، ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©