عەلەویی: ئەم کابینە پێویستی بەلێکتێگەیشتنی عەرەب و کورد هەیە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

عەلەویی: ئەم کابینە پێویستی بەلێکتێگەیشتنی عەرەب و کورد هەیە

عەلەویی: ئەم کابینە پێویستی بەلێکتێگەیشتنی عەرەب و کورد هەیە

پرس میدیا

سیاسەتمەدار و رووناكبیرێکی عێراقیی، رایدەگەیەنێت، کێشەی عێراق هەر لە دامەزراندنییەوە بێ ئەوەی بۆ پێكهاتەكانی تر بگەڕێنەوە، هەر نەتەوە و ئایین و ئایینزایەك خۆیان بڕیاریان داوە.


حەسەن عەلەویی سیاسەتمەدار و رووناكبیری عێراقیی، رایگەیاند: هەر لە سەرەتاوە عێراق، هاوشێوەی سووریا لەسەر بنەمای تایفی بنیات نرا، سەرەڕای هەبوونی پێكهاتەكانی دیكەی وەك كورد و شیعە و توركمان، ئەمەیش چەندین كێشەی لێ كەوتەوە.

عەلەویی، ئەوەشی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی وتووە: عێراق ئێستاش لەسەر هەمان رێكچە دەڕوا، بە تایبەت لە دوای ٢٠٠٣ شیعەكان دەسەڵاتیان گرتووەتە دەست و مافی كورد و سوننە و توركمانیان لەبیر كردووە.

ئەو سیاسەتمەدار و روناکبیرە عێراقییە، ئاماژەی بەوەشکرد: سەرەتا كورد لە دوای ٢٠٠٣ بەهێز بوون، بەڵام كابینە دوای كابینە بێهێز كران و كاریگەرییان كەمتر بوو، پێویستە پێكهێنانی ئەم كابینەیە لەسەر بنەمای لێكتێگەیشتن بێ لە نێوان هەردوو نەتەوەی سەرەكی لە وڵاتدا، كە ئەوەش لە دەستووردا ئاماژەی بۆ كراوە، كە ئەوانیش عەرەب و كوردن و، پێویستە لە نێو ئەوانیشدا پشكی پێكهاتە ئایینییەكانیش لە بەرچاو بگیرێت.



داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©