روسیا یەكەمین تاقیكردنەوەی ڤاكسینی كۆرۆنای دەستپێكرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

روسیا یەكەمین تاقیكردنەوەی ڤاكسینی كۆرۆنای دەستپێكرد

روسیا یەكەمین تاقیكردنەوەی ڤاكسینی كۆرۆنای دەستپێكرد


پرس میدیا
ئەمڕۆ ده‌سته‌ی فیدراڵی  روسیا بۆ چاودێری و پارێزگاریكردن له‌مافی به‌كاربه‌ر " یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای ده‌ستپێكرد.

میدیاكانی روسیا بڵاویانكردەوە، ده‌سته‌ی فیدراڵی  "روس بوتریب نادزور" رایگه‌یاندوه‌، ئه‌مڕۆ ده‌ستیان كردوه‌ به‌یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئاماژەیان بەوەشداوە، ئامانجی سه‌ره‌كیان له‌به‌كارهێنانی ئه‌و ڤاكسینه‌و تاقیكردنه‌وه‌كه‌، نه‌هێشتن و كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنایه‌، ده‌یانه‌وێت له‌ شه‌ش پێگه‌ی ته‌كنه‌لۆجی جیاوازه‌وه‌، په‌ره‌ به‌نمونه‌ی ڤاكسینه‌كان بده‌ن.

بەوتەی میدیاكانی روسیا، زانایان ئه‌و ڤاكسینه‌یان به‌مه‌به‌ستی توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ به‌كارهێناوه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ كاریگه‌ری زۆر باشی هه‌یه‌ له‌زیادكردنی به‌رگری له‌ش، چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت له‌ چاره‌گی چواره‌می ئه‌مساڵ ڤایرۆسه‌كه‌ ئاماده‌بێت بۆ به‌كارهێنان.



بەپێی دوایین ئامارتا ئه‌مڕۆ، 245 هه‌زار و 881 توشبو به‌ كۆرۆنا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان هه‌یه‌، 10 هه‌زار و 47 توشبوی ڤایرۆسه‌كه‌ش گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ له‌كاتێكدا ژماره‌ی ئه‌و توشبوانه‌ی په‌تاكه‌یان په‌ڕاندوه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 88 هه‌زار و 465 كه‌س.

ئەوەش لەكاتێكدایە، 11ی مانگی رابردو، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ك په‌تایه‌كی جیهانی ناساندو سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهانیش رێكاری خۆپارێزیان بۆ به‌رگرتن له‌بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و ڤایرۆسه‌ گرتوه‌ته‌به‌ر.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©