لیژنەی دیارکردنی سەرۆکوەزیران شكستی هێناو سائیرون و حیکمە کشانەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لیژنەی دیارکردنی سەرۆکوەزیران شكستی هێناو سائیرون و حیکمە کشانەوە

لیژنەی دیارکردنی سەرۆکوەزیران شكستی هێناو سائیرون و حیکمە کشانەوە

پرس میدیا 

سه‌رۆكانی هاوپه‌یمانی سائیرون و حیكه‌ رایده‌گه‌یه‌نن، كه‌ لیژنەی دیارکردنی كاندیدانی سەرۆکوەزیران شكستی هێناو له‌لیژنه‌كه‌ش كشاونه‌ته‌وه‌. سبه‌ینێش دواواده‌یه‌ی یاساییه‌ له‌به‌رده‌م سه‌رۆك كۆماری عێراق. 

نەبیل تەڕەفی، سەرۆکی هاوپەیمانی سائیرون له‌په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، لیژنە حەوت قۆڵییەکەی شیعەکان کە بۆ دیاریكردنی کاندیدانی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق پێکهێنراوە، شکستیهێنا لەدیاریكردنی ناوەکان بۆ وەرگرتنی بۆ ئه‌و پۆسته‌. 

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، هاوپەیمانی سائیرون کارەکانی خۆی وەک ئەندامی لیژنە حەوت قۆڵییه‌كه‌ هەڵپەساردووه‌و لە کۆبونەوەی داهاتوی لیژنەکەدا ئامادەییان نابێت. 

هاوكات عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە رایگەیاند، "بڕیارمانداوە بە کشانەوە لە لیژنە حەوت قۆڵییه‌کەی شیعەکان و بەشداریناکەین لە دیاریكردنی کاندیدان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق". 

هه‌روه‌ها موختار موسەی، پەرلەمانتاری عێراق له‌هاوپەیمانی فەتح به‌ "بغداد اليوم"ی رایگەیاندووه‌، لەکۆبونەوەی لیژنەکەدا كه‌ شەوی رابردوو بەڕێوەچوو، شکستیانهێنا لەبەرزکردنەوەی ناوە پێشنیازکراوەکان، بۆ پۆستی سەرۆکوه‌زیران. 

ئه‌وشه‌ی خستوووه‌ته‌ڕوو، كه‌ لەسەرەتای دانوستانەکاندا لەسەر پێشنازکردنی چەند ناوێک رێککەوتبون، بەڵام لەکۆتایی کۆبونەوەکەدا بەهۆی بیروڕای جیاوازەوە، ناوی کاندیکراوەکان گۆڕانکاری بەسەردا هات، ئەوەش بووه‌ته‌ هۆی شکستهێنانی دانوستانەکان. 

17ی ئەم مانگە، وادەی کۆتاییه‌ لەبەردەم لایەنەکان بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆک وەزیران، دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ به‌گوێره‌ی ماددەی 81ی دەستور سه‌رۆك كۆمار خۆی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران موماره‌سه‌ ده‌كات یاخود خۆی كه‌سێك راده‌سپێرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت. 

رۆژی 1ی ئه‌م مانگه‌، محەمەد تۆفیق عەلاوی کشانەوەی خۆی لە راسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکومەت راگەیاند، دوای ئەوەی شێوازی دیاریکردنی پۆستە وەزارییەکان و کارنامەی حکومەتەکەی لەلایەن فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراقەوە رەتکرایەوە. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©